وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت کوژرانی ڕێبه‌رێکی باڵای ئه‌لقاعیده له‌م دواییانه کاره‌کانی گروپه تیرۆرستیـیه‌که سه‌ختـتر ده‌کات تاوه‌کو هێرشی گه‌وره له ده‌ره‌وه ئه‌نجام بدات.
لێدوانه‌کانی په‌نێتا چه‌ند ڕۆژێک پاش هێرشێکی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوو که مه‌لای ڕادیکاڵی له دایکبووی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ندامی باڵای ئه‌لقاعیده، ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی، له یه‌مه‌ن تێدا کوژرا. له هه‌مان هێرشدا ئه‌مه‌ریکاییه‌کی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک پاکستانی سه‌میر خان‌یش کوژرا که به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤارێکی ئینگلیزی ئه‌و ڕێکخراوه تیرۆرستییه بوو.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لیۆن په‌نێتا ده‌ڵێت به بڕوای من کاره‌کانی ئه‌لقاعیده سه‌ختتر ده‌بێت بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیان به مه‌به‌ستی هێرشی مه‌زن له وڵاتانی جیهاندا، به‌ڵام هیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه که ئه‌لقاعیده هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وریه، هێشتا ئه‌لقاعیده خه‌ڵکانی دیکه‌ی وای تێدایه که پلان داده‌نێن بۆ هێرشکردنه سه‌ر وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ئێمه نابێت بڕوامان به‌وه بێت که ئه‌وان چی دی به‌رده‌وام نابن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌یان.
شایانی باسه له کاتێکدا که له ڕێگا بوو به‌ره‌و ئیسرائیل په‌نێتا گوتی بێگوێدانه ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی یه‌مه‌ن عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێت یان نا، وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له کارکردن له‌گه‌ڵ یه‌مه‌ن بۆ شه‌ڕی دژ به ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی یه‌مه‌ن.
لیۆن په‌نێتا گوتی نه‌توانراوه هه‌تا ئێستا ئه‌و پشتڕاست بکرێت که ئایه ئیبراهیم ئه‌لئه‌سیری هاوڵاتی عه‌ره‌بستانی سعودیی و دروستکه‌ری بۆم له‌و هێرشه‌ی ڕۆژی هه‌ینی کوژراوه یان نا.
به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی یه‌مه‌نی له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایانگه‌یاند سه‌ره‌ڕای ڕاپۆرته‌کان به‌ڵام ئه‌لئه‌سیری له نێو کورژاروه‌کاندا نه‌بووه.