گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا، به پشتیوانی تانک، ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر شارۆچکه‌ی ڕاستان. پیامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیه‌ن ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
شه‌ڕه‌که‌ی هێزه‌کانی سوریا بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی ڕاستانی نزیک شاری حومس، که سێهه‌مین گه‌وره‌ترین شاری سوریایه، بۆ پێنج ڕۆژه به‌رده‌وامه له کاتێکدا ناوبه‌ناویش ڕاپۆرت هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و یه‌که له‌شکرییه‌ی سه‌رهه‌ڵداوان که به‌رگری له شاره‌که ده‌که‌ن کۆنتڕۆڵیان له ده‌ست داوه.
په‌یوه‌ندی کردن له‌گه‌ل ئه‌و شارۆچکه گه‌مارۆ دراوه زۆر سه‌خت بووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک له دانیشتوانی به ته‌له‌فۆنی سه‌ته‌لایت به ته‌له‌فیزیۆنی ئه‌لجه‌زیره‌یان ڕاگه‌یاندووه که بارودۆخی شاره‌که له خراپیدایه‌و خۆراک و ده‌مان له که‌می داوه.
شه‌ڕ بۆ کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌ی ڕاستان بووه به پێویستییه‌کی زۆر بۆ حکومه‌ت و ڕه‌هه‌ندێکی سیمبولی هه‌یه، به‌وه‌ی که له‌ناو سه‌رهه‌ڵداواندا ئه‌و سه‌ربازانه هه‌ن خۆیان به له‌شکری ڕزگاری کردنی سوریا ناودێر ده‌که‌ن.
شاره‌زا ده‌ڵێن نزیکه‌ی 10 هه‌زار سه‌رباز له له‌شکره 4سه‌د هه‌زار که‌سییه‌که جیا بونه‌ته‌وه.
خه‌تار ئه‌بو دیاب، مامۆستای زانسته سیاسییه‌کان له زانکۆی پاریس باس له گرنگی ستراتیژی شه‌ڕه‌که‌ی ڕاستان ده‌کات.
ده‌ڵێت، ڕاستان شوێنی له دایک بوونی وه‌زیری به‌رگری پێشووی سوریا مسته‌فا ته‌ڵاسه و کوڕه‌که‌یه‌تی که پشتیوانی به‌هێزی حکومه‌ت بوون. ناوبراو ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده ڕاستان شارۆچکه‌یه‌کی بچوکه و دانیشوانی نزیکه‌ی 45 هه‌زار که‌سه، سه‌دان ئه‌فسه‌ری له‌شکری موسوڵمانی سونه ئاینزای لێیه که دژی ئاینزای عه‌له‌وی سه‌رۆک بشار ئه‌لئه‌سه‌دن. حکومه‌ت ده‌یه‌وێت سه‌رهه‌ڵدانی ڕاستان سه‌رکوت بکات به‌ر له‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌بکات بۆ به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵات.
له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقیش خۆپیشانده‌رانی دژه حکومه‌ت له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا به‌یه‌کیاندا داوه، کوشتنی چه‌ند که‌سێکیش له گه‌ره‌کی قه‌ده‌می دیمه‌شق ڕاگه‌ێنراوه.
سه‌رچاوه‌کانی ئۆپۆزسیۆن ده‌شڵین هێزه‌کانی ئاسایشی حکومه‌ت هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شارۆچکه‌ی سه‌نامین نزیک دیرا و تانکه‌کانی له‌شکر چوونه نێو ته‌لبیسای نزیک حومس. شه‌ڕ و پێکدادان له‌نێوان هێزه‌کانی سوریا‌و به‌رهه‌ڵستانیان له نزیک باکوری شاری حومسیش ڕاگه‌ێندراوه.
دادپارێزی پێشووی شاری حه‌مما عه‌دنان به‌کور که له مانگی 8 دا وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به سه‌رکوت کردنه دڕندانه‌کانی حکومه‌تی سوریا دژ به خۆپیشانده‌ران ده‌ستی له کار کێشایه‌وه، داوا له ڕۆژئاوا ده‌کات که گه‌لی سوریا ڕزگار بکه‌ن.
عه‌دان به‌کور ده‌ڵێت: ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا ڕۆژئاوا ده‌کات پشتوانی له ئۆپۆزسیۆن بکه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌که‌و به‌رژه‌وه‌ندی سوریا.
ڕێبه‌ری ئۆپۆزسیۆنی سوریا حیتام مالی به ته‌له‌فیزیۆن ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی ڕاگه‌یاندووه له‌و کاته‌وه‌ی که سه‌رهه‌ڵدانه‌که له مانگی سێ ده‌ستی پێکردووه زیاتر له 5 هه‌زار خۆپیشانده‌ر کوژراون، زیاتر له 100 هه‌زار که‌س ده‌ستگیر کراون و 20 هه‌زار که‌سی دیکه‌ش هه‌ڵاتونه‌ته تورکیا، ئوردن و لوبنان.
مه‌لی ڕیشیگه‌یاند ڕیبه‌رانی ئۆپۆزسیۆن له ڕۆژی شممه له ئه‌سته‌نبوڵ کۆبونه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی حکومه‌تێکی سێبه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
بۆ گوێگرتن له ده‌قی ڕاپۆرته‌که کلیکی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه ده‌سته چه‌پ بکه ماوه‌که‌ی 3:42 خوله‌که