کۆمه‌ڵه سه‌ره‌کییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی سو‌ریا ئه‌نجومه‌نێکی نیشتمانیان پێک هێناوه به ئامانجی یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕوخاندنی حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د.
که‌سایه‌تی ئۆپۆزسیۆن بورهان غه‌لیون دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی له کۆتایی کۆبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له ئسته‌نبوڵی تورکیا ڕاگه‌یاند.
غه‌لیون گوتی ئه‌نجومه‌نه‌که ره‌تی ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه ده‌داته‌وه، به‌ڵام ئه‌و داوای له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی کرد مه‌ده‌نیه‌کانی سو‌ریا بپارێزرێن له ده‌ست "شه‌ڕی" حکومه‌ت به‌دژیان.
حکومه‌تی ئه‌سه‌د هێزی له‌شکری به‌کار هێناوه بۆ تێکشکاندنی نزیکه‌ی7 مانگ خۆنیشاندانی زۆربه ئاشتیخوازانه‌ی ئۆپۆزسیۆن که داوای کۆتایی هاتن به 11 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وانه‌ی ئه‌و ده‌که‌ن. به پێی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، له ئاکام سه‌رکوتکردنه‌کان 2700 که‌س کوژراو‌ن. حکومه‌تی سو‌ریا ده‌ڵێت به‌سه‌دان هێزی ئاسایش له ناو کوژراوه‌کانن که به ده‌ستی وه‌ک ده‌ڵێت
" کۆمه‌ڵانی تێرۆریستی چه‌کدار" کوژراو‌ن.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ ڕوخاندنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، موعته‌به‌ر شێروانی گفت‌و گۆی له‌گه‌ڵ
دکتۆر عه‌بدول باست سه‌یدا ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سو‌ریا کردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت، " شه‌ڕ ئامانجی ئێمه نیـیه؛ کاتی گفتوگۆش له‌گه‌ڵ حکومه‌ت ده‌رباز بووه." ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌ن داوا له گه‌ڵی سو‌ریا ده‌کات له‌سه‌ر شۆڕ‌شیان به‌رده‌وام بن. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌ن داوا له وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات گوشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی سو‌ریا که شه‌رعیه‌تی نه‌ماوه ده‌بێت ده‌ست له کار بکێشیته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌شداری کورده‌کان له ئه‌نجومه‌ن، ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ندێک لایه‌نی کوردی تێدا به‌شدارن و هه‌ندێک تێدا به‌شدار نین واته کورده‌کان بۆچونێکی یه‌کگرتوویان نیـیه.