کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر بنکه‌یه‌کی پـۆلیسدا له ڕۆژئاوای عێراق که له‌وێ کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار چه‌ند که‌سێـکیان به بارمته گرت. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌که به کوژرانی به لایه‌نی که‌م 7 که‌س کۆتایی‌هات.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن هه‌موو ئه‌و چه‌کدارانه‌ی به‌شـداریان له‌و په‌لاماره‌ی سه‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی ئه‌لبه‌غدادی له پارێزگای ئه‌نباردا کردبوو کوژراون. به لایه‌نی که‌م یه‌ک له هێرشبه‌ره‌کان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه. جێی ئاماژه پـێـکردنه ئه‌نبار نزیکه‌ی 200 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره.
کاربه‌ده‌ســتان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 3 له بارمته‌کان کوژراون، به‌ڵام هێشـتا ڕوون نیـیه ئایه له ئاکامی هێرشه‌که‌ی له سه‌ره‌تای ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا کرا کوژراون یاخود له ده‌می ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنه‌وه‌ی بنکه‌که‌دا.
کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌کانی ئه‌لبه‌غدادی ئۆفیسی به‌ڕێوبه‌ری شـارۆچکه‌که‌شی لێـیه.
هه‌رچه‌نده توندوتیژی له عێراقدا له ئێسـتادا که‌متره به به‌راورد به ساڵانی 2006 و 2007 ، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی و عێراقی نێگه‌رانی خۆیان ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به توانایی به‌غدا له گرتنه ئه‌ستۆی باری ئاسایش له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خۆیان بۆ کشانه‌وه هه‌تا کۆتایی سـاڵه‌که ئاماده ده‌که‌ن.