ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دره‌نگانێکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێک ده‌دات بۆ سه‌رزه‌نشتکردنی سه‌رکوتکردنه دڕندانه‌کانی حکومه‌تی سوریا دژ به چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆن.
ئه‌م به‌رنووسه‌ی که ئه‌وروپا دایڕشتووه هه‌ڕه‌شه‌یه‌که به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن دژی حکومه‌ته‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ئه‌گه‌ر بێت و هێرشه خوێناوییه‌کانی بۆ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگری دیموکراسی ڕانه‌گرێت.
خۆپیشانده‌ران داوای له کارلاچوونی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌که‌ن. نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت به‌لایه‌نی که‌م 2700 که‌س به‌هۆی ئه‌و سه‌رکوتکردنانه‌وه کوژراون.
به‌ڵام ڕه‌نگه ناڕه‌زایی ڕووسیا به‌رامبه‌ر به به‌رنووسه‌که ببێته هۆی په‌سه‌ند نه‌کردنی.
ئاژانسی هه‌واڵی ئینته‌رفاکس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له زاری جێگری وه‌زیری ڕووسیا جه‌نادی گه‌تیلۆڤ وه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و به‌رنووسه جێگای په‌سه‌ندکردن نییه.
گاتیلۆڤ ده‌ڵێت ڕوسیا پشتیوانی له‌و به‌رنوسه ناکات چونکه هیچ شتێکی دژی ئه‌وانه تێدا نییه که له دره‌وه ده‌ست ده‌که‌نه نێو کاروباری ناوخۆیی سوریاوه.
هاوکات چالاکوانانی سوریا ده‌ڵێن له ئه‌نجامی پێکدادانی نێوان هێزه‌کانی ئاسایش و ئه‌و یه‌که له‌شکرییه‌ی که پشتیوانی له ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ن له باکوری ڕۆژئاوای سوریا 4 که‌س کوژراون.