به هۆی بۆمبارانکردنه‌وه له نزیك شاری سرتی لیبیا به‌لانی که‌مه‌وه 3 ئه‌ندامی خێزانێك کوژران، له نێوانیاندا منداڵێك، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی هه‌وڵده‌ده‌ن له شه‌ڕی سه‌ختی نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی کاتی و لایه‌نگرانی قه‌زافی له‌و شـاره هه‌ڵبێن.
به‌رپرسانی ته‌ندروستی ده‌ڵین ڕۆژی شه‌ممه کاتێك ئۆتۆمبیلی ئه‌و خێزانه له ده‌ره‌وه‌ی شاری سرت له‌سه‌ر ڕێگه وه‌سـتاوه لێیدراوه. هه‌تا ئێستا ئاشکرا نیـیه چ لایه‌نێـک لێـیداون.
جێی ئاماژه پـێـکردنه سرت یه‌کێکه له‌و شوێنه که‌مانه‌ی هێشـتا له ژێر ده‌ستی لایه‌نگرانی ڕابه‌ری پێشوو ماونه‌ته‌وه. جه‌نگاوه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کاتی لیبیا بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی پرچه‌کی به‌ڕێز قه‌زافیدا له پـێکدادانی توندان.
له هه‌مان کاتدا کارمه‌ندانی فریاکه‌وتنی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی توانیان ڕۆژی شه‌ممه بچنه ناو شـاری سرته‌وه. هیشام خه‌زراوی که سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م کاره‌ی ڕێکخراوه‌که ده‌کات ده‌ڵێت پێداویستی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌ی ئبن سینا وا له که‌مبووندایه و پـێویسـتیـیه‌کی زۆریان به ئۆکسجین هه‌یه.
هه‌روه‌ها خاچی سوور گوتیشی تیمه‌کانی پێداویستی ته‌ندروستیـیان گه‌یاندوه‌ته نه‌خۆشخانه‌که، له‌وانه پـێداویستی برین پێچی و کیسه‌ی ته‌رم و 400 لتر سووته‌مه‌نی بۆ به‌کارهێنانی موه‌لیده‌ی ئیلیکتریك له نه‌خۆشخانه‌که‌دا. ڕێکخراوه‌که گوتیشی شاری سرت پێداویستی زۆری به ئاوی خواردنه‌وه و که‌لوپه‌لی خاوێنکردنه‌وه و خۆارک هه‌یه، به تایبه‌تی بۆ منداڵان.
ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند، نزیکه‌ی 3 هه‌زار ده‌ربه‌ده‌ریان له شاری سرت له ناوچه‌یه‌کی بیابان له دوری 30 کیلۆمه‌تر له ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که نیشته‌جێکردووه.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ( فرانکۆ فراتینی) له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ئه‌نجوومه‌نی کاتی لیبیادا له ته‌رابلس کۆبوونه‌وه. وه‌زیری ناوبراو به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی کارده‌کات بۆ ئازادکردنی نزیکه‌ی 3 ملیار دۆلاره‌ی سامان و سه‌رمایه‌یی ڕاگیراوی لیبیا. گوتیشی له‌وانه‌یه ئه‌و سامانه یاریده‌ده‌ربێت بۆ وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و پرۆژانه‌ی ئامانجیان بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه.