هاکـکه‌رێـکی کۆمپـیوته‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه چووه‌ته سه‌ر تویته‌ری سه‌رۆک وه‌زیری تازه هه‌ڵبژێراوی تایلاند خانم ینگلوک شیناواترا و تیایدا حکومه‌ته‌که‌ی به بێ توانایی و هه‌روه‌ها کارکردن بۆ خزم و هاوڕێـیانی تاوانبارکرد.
ئه‌و هاکـکه‌ره که هه‌تا ئێسـتا نه‌زانراوه کێ بووه له 8 بڕگه‌دا له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک مه‌سه‌له ڕه‌خنه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خانم ینگلوک گرتووه، له‌وانه کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لافاوه گه‌وره‌که‌ی ئه‌م دوایـیانه و چه‌ند سیاسه‌تێـکی سه‌ره‌کی حکومه‌ت.
له دوایـین بڕگه‌دا هاکـکه‌ره‌که نووسیویه‌تی " لێـکی بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌توانێت پارێزگاری له تویته‌رکه‌ی خۆی بکات ئێدی چۆن ده‌توانێت پارێزگاری له وڵاته‌که بکات."
کاربه‌ده‌سـتانی تایلاند ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی ته‌کنه‌لوجی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی ئێسـتا لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌که ده‌که‌ن.