کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 25 سه‌رباز کوژراون که پـێده‌چێت ژماره‌یه‌کیان به بۆردومانی فڕۆکه‌ی خۆیان بووبێت و ژماره‌یه‌کیشیان له شه‌ڕی دژ میلیتانه‌کان له پارێزگای ئه‌بیه‌نی باشوری وڵاته‌که.
کاربه‌ده‌سـتانی خۆجێی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه فڕۆکه‌یه‌کی حکومه‌ت به هه‌ڵه بۆردومانی قوتابخانه‌یه‌کی چۆڵکراوی له نزیک شـاری زنجبار کردووه که سه‌ربازان کردبوویانه په‌ناگه‌ی خۆیان. ده‌ڵێن پاشـان میلیتانه‌کان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌که و سه‌ربازی زیاتریان کوشـتووه.
هه‌واڵی بۆردومانه‌که نه‌کراوه له سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆوه پـشـتڕاست بکرێته‌وه. ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن نکوڵی کرد له‌وه‌ی فڕۆکه‌ی حکومه‌ت به هه‌ڵه سه‌ربازی کوشـتبێت.
هێزه‌کانی ئاسایش وا بۆ چه‌ند مانگێـکه هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بۆ سه‌ر شاری زنجبار و شارۆچکه‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ده‌ن که له مانگی پـێـنجه‌وه میلیتانه‌کانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده ده‌سـتیان بهسهریانداگرتوون.