ڕۆژی سێشه‌ممه له‌شـکری تورکیا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی خۆی ڕایگه‌یاند که‌وا نیازی هه‌یه مانۆڕێـکی سه‌ربازی له پارێزگای هه‌تای له باشوری وڵاته‌که ئه‌نجام‌بدات که له‌وێ زیاتر له 7 هه‌زار هاوڵاتی سوری بوونه‌ته په‌نابه‌ر له‌تاو سه‌رکوتکردنی هێزه‌کانی ئاسایشی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
بڕیاره ئه‌م مانۆڕه له 5 هه‌تا 13 ی مانگی ده له نزیـک سـنووری سوریاوه به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه هاوکات بێت له‌گه‌ڵ سه‌ردانه چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆ که‌مپـی په‌نابه‌ران له هه‌تای.
تورکیا پـێشـتر په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌بوو، وه‌لێ به‌هۆی پـشـتگوێخستنی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د بۆ داواکه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ ڕاگرتنی سه‌رکوتکردن و ده‌سـتکردن به چاکسـازی گرژیـیه‌کی زۆر له نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا په‌یدابووه.
تورکیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی ڕه‌وانه‌کردنی چه‌کی بۆ سوریا ده‌رکردووه و پـێشـبینی ده‌کرێت ئه‌ردۆگان سـزای زیاتریش ڕابگه‌یه‌نێت له میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ هه‌تای.