براک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا خۆشحاڵی له‌مه‌ر کوشتنه‌که‌ی ئه‌نوه ئه‌لعه‌وله‌قی مه‌لای ڕادیکاڵی له دایک بووی ئه‌مه‌ریکا ده‌ربڕیوه و به ده‌ستکه‌وتێکی مه‌زنی له شه‌ڕی دژ به تۆڕی تیرۆرستی ئه‌لقاعێده له نیمچه‌دورگه‌ی عه‌ره‌ب ناودێری کردووه.
عه‌وله‌قی له سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ل چه‌ند ملیتانی دیکه‌دا له هێرشێکی ئاسمانی فرۆکه‌ی بێفرۆکه‌وانی گومانلێکراوی سه‌ر به ده‌زگای CIA ی ئه‌مریکا له ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی یه‌مه‌ن کوژران.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی به‌رپرسیار بوو له پلانڕێژی و ئاراسته کردنی هه‌وڵه‌کان بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی بێتاوانی ئه‌مریکای. هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی کوشتنی ئه‌لعه‌وله‌قی گورزێکی گورچکبڕه و درا له هه‌ره چالاکترین کارگێڕی تۆڕی ئه‌لقاعیده.
سه‌رۆک ئۆباما دانی به هاوکاری کردنی یه‌مه‌ندا نا له کوشتنه‌که‌ی ئه‌نوه‌ر ئه‌لعه‌وله‌قی.