هه‌تا دێت و نرخی نه‌وت دێته خوارێ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی زیادبوونی به‌رهه‌مهێنانی له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی زیاتر له جیهاندا، ئه‌مه‌ش له کاتێـکدا وه‌ک پـێویست ئه‌م ئاڵتونه ڕه‌شه کڕیاری نیـیه
کاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودییه ده‌ڵێن به‌هۆی هێرشێك له نزیك سنووری عیراقه‌وه، هێرشبه‌رێکی خۆکوژ 2 پاسه‌وانی سنووری کوشت و سێهه‌میانی بریندارکرد
هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له پاش سێ ڕۆژ له کۆبوونه‌وه له شاری ئسته‌نبوڵی تورکیا شه‌وی یه‌کشه‌ممه خالید خۆجهی وه‌کو سه‌رۆکی نوێی خۆی هه‌ڵبژارد
وته‌بێژێكی حکومه‌تی عێراقی ئه‌مرۆ رایگهیاندو گوتی کۆمه‌ڵێک چه‌کدار سێ مه‌لای سونه ئاینزایان له نزیک شاری به‌سره‌ی باشوری وڵاتی زۆرینه شیعه ئاینزا کوشتوه
هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئسته‌نبوڵ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ ڕۆژی ده‌سـتپـێـکردووه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی ڕه‌وشی وڵاته‌که‌یان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێـکی نوێ بۆ هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان
سیناتۆر هاری ڕید ڕێبه‌ری دیموکراته‌کان له ئه‌نجومه‌نی سینات به‌هۆی وه‌رزشه‌وه ده‌موچاوی زیانی پـێگه‌یشتووه و چه‌ند په‌راسوویه‌کی شکاوه
هێزه‌کانی پۆلیس له عه‌ره‌بستانی سعودی پیاوێکیان ده‌ستگیر کردوه و بڕوا ده‌کرێت ئه‌م که‌سه سه‌ر به‌و گروپه شیعه‌یه بێت ئه‌وه‌ی ئۆباڵی هاندان بۆ ئه‌نجامدانی کاری ناره‌زایی و خولقاندنی پشێوی له پارێزگای خۆرهه‌ڵاتی نائارامی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌خرێته ئه‌ستۆ
سێ کۆمه‌ڵی چالاکوانی سوری ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتیان فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له شه‌وی ڕابردوو زیاتر له 10 هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌ی له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا وه‌کو پایته‌ختی داعشی لێهاتووه
له‌شکری لوبنان ده‌ڵێت تۆپـبارانی چه‌کدارانی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ی کردووه له نزیک شـارۆچکه‌یه‌ک له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که و له ئاکامدا ژماره‌یه‌کی لێ کوشتوون و بریندارکردوون
ناوه‌ندی هێزی ئه‌رکی هاوبه‌شی دژی داعش له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانان له ڕۆژی چوارشه‌ممه 29 هێرشی ئاسـمانیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له سوریا و عێراقدا
به‌رپرسێکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ؛ پۆلیسی وڵات وا لێكۆڵینه‌وه له که‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و موشه‌که ده‌کات ئه‌وه‌ی له پارێزگای هیلماندی باشوری وڵات کوژرانی به‌لای که‌م 26 که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی 50 که‌سی لێکه‌وته‌وه
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له ماوه‌ی سـاڵی 2014 زیاتر له 76 هه‌زار که‌س له سوریادا کوژراون و نزیکه‌ی نیوه‌یان خه‌ڵـکی سیڤیل بوون
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت پـیاوێـکی پاکسـتانی که به تاوانی هێنانی مادده‌ی هێرۆینی هۆشبه‌ر بۆ وڵاته‌که‌یان حوکمی ئیعدام درابوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاره‌که‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێکراوه و سه‌ریان به شمشێر په‌ڕاندووه
دیوانی پاشایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ڕایگه‌یاند شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ نه‌خۆشـخانه براوه تاوه‌کو چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی پـزیشکی بۆ ته‌ندروسـتی بکرێت
خۆکوژێـک له یه‌مه‌ن خۆی له نێو ده‌یان شیعه ئاینزا ته‌قاندووه‌ته‌وه که مهراسیمێـکیان سـازدهکرد به‌بۆنه‌ی سـاڵڕۆژی له دایکبوونی پـێغهمهری موسڵمانان و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 33 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کیش برینداربوون
ئێران نکۆڵی له‌و راپۆرتانه ده‌کات که واشنتن پێشنیاری ئاڵوگۆرکردنه‌وه‌ی بۆ مارینێکی پێشینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کردووه که له ساڵی 2011 وه له زینداندایه.
ئاژانسی دهنگوباسی ئیسنای نیمچه فه‌رمی ئێران ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا پـێشـنیاری بۆ ئێران کردووه له‌گه‌ڵیدا ئاڵوگۆڕی زیندانی‌کراون بکات، ئه‌مه‌ش تاوه‌کو سه‌ربازی پـێشـووی هێزی ما‌رینزی ئه‌مه‌ریکایی که له ئێران له زینداندایه ئازادبکرێت
ده‌زگای هه‌واڵگری سۆماڵ ده‌ڵێت عه‌بدولشه‌کور که به ناوی (ته‌هلیل)یش ناسراوه، له‌گه‌ڵ دوو چه‌کداری دیکه‌ی کۆمه‌ڵی تێرۆرستی شه‌باب به هێرشێـکی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا کوژراون
خانمێـکی پـێشـکهشکاری پـێشـووی ته‌له‌فیزیۆن له تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه ده‌سـتگیرکرا به تاوانی نووسین له دژی حکومه‌ت له تویته‌ردا
کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زیاتر له 40 ته‌رمی سه‌رنشینانی فڕۆکه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی ئێر ئاسیا له ده‌ریای جاڤا ده‌رهێنراونه‌ته‌وه له پاش دوو ڕۆژ له که‌وتنی فڕۆکه‌که
زیاتر نیشـان بده