کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێریکردنی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت له ماوه‌ی سـاڵی 2014 زیاتر له 76 هه‌زار که‌س له سوریادا کوژراون و نزیکه‌ی نیوه‌یان خه‌ڵـکی سیڤیل بوون.
کۆمه‌ڵه‌که که بنکه‌که‌ی له به‌ریتانیا و تۆڕێـکی گه‌وره‌ی له چالاکوانان له ناو سوریادا هه‌یه، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی 33278 که‌سی سیڤیل له 1 ی مانگی یه‌کی سـاڵی 2014 هه‌تا 31 ی مانگی دوازده‌ی 2014 کوژراون. ده‌ڵێت کوژراوه سیڤیله‌کان بریتین له 3501 منداڵ، 1987 ژن، 12302 پـیاو.
پاشان باس له ژماره‌ی کوژراوانی گروپه چه‌کداره جۆراوجۆره‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت به گشتی 15488 چه‌کدار کوژراون له‌گه‌ڵ 259 سه‌ربازی له حکومه‌ت هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له هێزه‌کانی حکومه‌تیش 12861 که‌س کوژراون.
جێی ئاماژه‌یه له مانگی هه‌شتی سـاڵی 2014 نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان مه‌زه‌نده‌ی کرد، له‌وه‌تای ده‌سـتپـێـکردنی شه‌ڕی ناوخۆی سوریا له مانگی سێی سـاڵی 2011 هه‌تا ئه‌و کاته 191 هه‌زار که‌س له‌و وڵاته کوژرابن، به‌ڵام چالاکوانان ده‌ڵێن ژماره‌که زۆر له‌وه زیاتره.