دیوانی پاشایه‌تی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ڕایگه‌یاند شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بۆ نه‌خۆشـخانه براوه تاوه‌کو چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی پـزیشکی بۆ ته‌ندروسـتی بکرێت.
پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گواستنه‌وه‌ی شا عه‌بدوڵڵای ته‌مه‌ن 91 سـاڵ بۆ نه‌خۆشـخانه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیزی پاسه‌وانی نیشـتیمانی له ڕیاز، بورسه‌ی سعودیـیه به ڕێژه‌ی 5% هاته خوارێ.
له پاش مردنی براکه‌ی شا فه‌هه‌د له سـاڵی 2005 شا عه‌بدوڵڵا بووه‌ته شای سعودیـیه و له سـاڵی 2012 شازاده سه‌لمانی برای که نزیکه‌ی 13 سـاڵ له‌خۆی بچوکتره بۆ جێـگرتنه‌وه‌ی خۆی ده‌سـتنیشانکرد.