خانمێـکی پـێشـکهشکاری پـێشـووی ته‌له‌فیزیۆن له تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لایه‌ن پـۆلیسه‌وه ده‌سـتگیرکرا به تاوانی نووسین له دژی حکومه‌ت له تویته‌ردا.
ڕۆژنامه‌وان سه‌ده‌ف کاباش که خاوه‌نی هه‌ردوو بڕوانامه‌ی دکتۆرا و ماسته‌ره له بواری ڕاگه‌یاندندا سکاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمارکراوه به‌وه‌ی له تویته‌ره‌که‌ی نووسیویه‌تی" ناوی ئه‌و دادوهرهتان بیرنه‌چێته‌وه که که‌یسه‌کانی لیکۆڵینه‌وه‌ی داخست سه‌باره‌ت به گه‌ندڵی و به‌رتیل خواردنه‌کانی له 17 و 25 ی مانگی دوازده‌ی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا کران."
خانم سه‌ده‌ف کاباش به ماڵپه‌ڕی ڕادیکاڵی گوتووه پـۆلیس هاتوون ماڵه‌که‌ی گه‌ڕاون و لاپـتۆپ و ئایپاد و مۆبایله‌که‌یان بردووه، هه‌روه‌ها خۆشی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی له شاری ئسته‌نبوڵ براوه و پاشان له باره‌ی ئه‌و نووسینه لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا کراوه.
پارێزه‌ر جه‌لال ئۆلجان ڕه‌خنه‌ی توندی له بڕیاری ده‌سـتگیرکردنی سه‌ده‌ف کاباش گرت و بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی ئاشـکراکرد کۆمپانیای تویته‌ر هیچ زانیاریـیه‌کی به حکومه‌تی تورکیا نه‌داوه له باره‌ی ئه‌و که‌سه‌ی نووسینه‌که‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه.