ده‌زگای هه‌واڵگری سۆماڵ ده‌ڵێت عه‌بدولشه‌کور که به ناوی (ته‌هلیل)یش ناسراوه، له‌گه‌ڵ دوو چه‌کداری دیکه‌ی کۆمه‌ڵی تێرۆرستی شه‌باب به هێرشێـکی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا کوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکاش هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و گوتی هێرشه‌که ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ده‌وروبه‌ری سائاکۆی باشوری سوماڵ ئه‌نجام دراوه و له‌و بڕوایه‌دان هیچ که‌سێـکی سیڤیل له بۆردومانه‌که زیانی پـێـنه‌گه‌یشـتووه.
ده‌ڵێن عه‌بدولشه‌کور سه‌رکردایه‌تی یه‌که‌یه‌کی کردووه که هێرشی خۆکوژی له مه‌قادیشۆی پایته‌خت ئه‌نجامداوه.
کۆمه‌ڵی شه‌باب که په‌یوه‌ندی به ڕێـکخراوی قاعیده‌وه هه‌یه هه‌وڵی ڕووخاندنی حکومه‌تی سۆماڵ ده‌دات.