ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له شوێنی پارکی ئوتێلێـکی شاری توبروقی لیبیا ته‌قیوه‌ته‌وه که له ئێسـتادا په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌و وڵاته له‌وێ کۆده‌بێته‌وه
کاربه‌ده‌سـتێـکی سوریا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3 دیپـلۆماتی وڵاته‌که‌ی له دیمه‌شقه‌وه به‌ره‌و کوه‌یت ده‌رچوون تاوه‌کو جارێـکی دیکه باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌که‌یان له‌و وڵاته‌ی که‌نداو بکه‌نه‌وه
سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت شیانی هه‌یه به ڕێـکهوتنێک له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بگه‌ن له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوی گرنگی یه‌که‌مه بۆ باشکردنی په‌یوه‌ندیـیه دیپـلۆماسیـیه‌کانی نێوان واشنتن و تاران‌دا
هه‌لیکۆپته‌رێـکی ئه‌نده‌نوسیا که به دوای فڕۆکه دیارنه‌ماوه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی ئێر ئاسیا ده‌گه‌ڕێت، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو په‌ڵه چه‌وری له ناو ئاوی ده‌ریای جاڤا بینیوه
یه‌کێنه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه له کۆبانی به پاڵپشـتی چه‌کی قورسی هێزی پـێشمه‌رگه و بۆردومانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان توانیویانه ناوچه‌ی دیکه‌ی گرنگ له کۆبانی ڕزگاربکه‌ن، له‌وانه شاره‌وانی شاره‌که
ڕێکخراوێکی چاودێریی قه‌یرانی سوریا ده‌کات ده‌ڵێت له ئاکامی ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی حکومه‌تی سوریا کردونیه‌ته سه‌ر ناوچه‌یه‌کی له‌ژێر ده‌ستی چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدایه به‌لانی که‌م 37 که‌سی سیڤیل کوژراون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ئه‌و کوڕه نهجهوانهیان ئازاد کردووه که وه‌ک ده‌گوترێت له‌سه‌ر سوکایه‌تی کردن به ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ده‌ستگیرکرابوو.
دادپارێزانی گشتی له ئازه‌ربایجان چوونه‌ته سه‌ر ئۆفیسه‌کانی ده‌زگایه‌کی میدیا که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دارایی بۆ دابین ده‌کات و ده‌ڵێن فرمانی دادگایان پێیه بۆ داخستنی ئه‌و دامه‌زراوه.
کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای موخابه‌راتی پاکستان ده‌ڵێن له ئاکامی هێرشی ئاسمانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان که گومان وایه هی ئه‌مریکا بن به‌لانی که‌م 7 توندڕه‌و کوژراون.
کاربه‌ده‌ستانی ئۆکرانیا و سه‌رهه‌ڵداوانی سه‌ر به ڕوسیا له شاری منسک پایته‌ختی بێله‌ڕوس کۆنابنه‌وه هه‌رچه‌نده بڕیار بوو ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌ڕێکی تری وت‌ووێژیان هه‌بێت.
یه‌کێتی ئافریکا ده‌ڵێت به‌لانی که‌م سیانیان له‌و هه‌شت توندڕه‌وه‌ی ئه‌لشه‌باب کوشتووه که هێرشیان کردبووه سه‌ر بنکه‌یه‌کی ئاشتی پارێزانی یه‌کێتی ئافریکا له مه‌گادیشۆ ی پایته‌ختی سۆماڵیا و به‌مه‌ش ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشتۆته 14 که‌س.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوتا عێراقیـیه‌که‌ی گوتی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه په‌ره به یارمه‌تیـیه له‌شکریـیه‌کانی بۆ عێراق بدات
پاپا فرانسیس دووه‌م وتاری ساڵانه‌ی کرێسمسی پێشکه‌ش به هه‌زاره‌ها که‌س کرد که له گۆڕه‌پانی سانت پیته‌رسن گردببوونه‌وه و تیایدا پاپا سه‌رکوتکردنی که‌مینه‌کانی له لایه‌ن گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه شه‌رمه‌زارکرد
دادگایه‌کی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه دوو خانمی ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادگایه‌کی تایبه‌ت به که‌یسه‌کانی تێرۆر کردووه به تاوانی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل و نووسین له‌و باره‌یه‌وه له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌کاندا
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه جارێکی دیکه گوندی ئه‌بو قهسایبیان کۆنترۆڵ کرده‌وه که 60 کیلۆمه‌تر له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری قامیشلوه‌وه دوره و زیاتر له 30 چه‌کداری داعش کوژراون
له‌شکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ڵگه له ئارادان که توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی فڕۆکه جه‌نگیه‌که‌ی شانشینی ئوردونیان نه‌خستۆته خوارێ.
موراد قه‌ره‌یلان ئه‌ندامی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردسـتان هۆشداری به حکومه‌تی تورکیا دا که ڕه‌نگه له مانگی شه‌ش شه‌ڕ ده‌سـتپـێـبکاته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و پـرۆسه‌ی ئاشـتی به‌ره‌و پـێشه‌وه نه‌چێت
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت گه‌وره دیپـلۆماتێـکی وڵاته‌که‌ی و باڵیۆزی سوریا تاووتوێی شیانی سازکردنی وتووێژ ئاشتی نێوان حکومه‌تی سوریا و ئۆپـۆزسیۆنیان کردووه
هێرشبه‌رێکی خۆکوژ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له نزیک به‌غداوه و له نێو گرۆپێکی سه‌ر به حکومه‌ت و دژ به گروپی میلیشیا توندڕه‌وه سوننه‌کان خۆی ته‌قانده‌وه، و له ئاکامدا زیا له 22 که‌س کوژران
بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه حکومه‌تی ئۆکرانیا له‌گه‌ڵ جوداخوازانی سه‌ر به ڕووسیا له قۆناغێکی نوێ وتووێژه‌کانی ئاشتی کۆببنه‌وه به مه‌به‌ستی کۆتاییهێنان به شه‌ڕی جوداخوازی له خۆرهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا
زیاتر نیشـان بده