ئێران نکۆڵی له‌و راپۆرتانه ده‌کات که واشنتن پێشنیاری ئاڵوگۆرکردنه‌وه‌ی بۆ مارینێکی پێشینی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان کردووه که له ساڵی 2011 وه له زینداندایه.
وته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌رزیه ئه‌فخه‌م ووتی هیچ داخوازیه‌کی فه‌رمی نه‌بوه بۆ ئاڵوگۆردنی ئه‌و ئێرانیانه‌ی لای وڵاته یه‌کگرتووه‌کاندا زیندانی کراوون بۆ ئه‌میر حیکمه‌تی.
ئه‌میر حیکمه‌تی ته‌مه‌نی 31 ساڵه و له داێکبووی ئیاله‌تی ئه‌ریزۆنایه و خاوه‌ن ناسنامه‌ی هه‌ردوو ئه‌مه‌ریکایی و ئێرانیه و هه‌ر له مانگی هه‌شتی ساڵی 2011 له ئێران ده‌ستگیر کراوه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بێ چه‌ند و چۆن نکۆڵی له راپۆرته‌که‌ی کرد و داواکاریه‌که‌ی بۆ ئازادکردنی حیکمه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی مرۆڤایه‌تیانه دووپات کرده‌وه.
حیکمه‌تی به سیخوری بۆ CIA تاوانبار کرا و سزای مردنیان به‌سه‌ردا سه‌پاند به‌ڵام له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی بریاره‌که‌یان بۆ 10 ساڵ زیندان هێنایه خواره‌وه.
پاریزه‌ره‌که‌ی مه‌حمود عه‌لیزاده ته‌باته‌بایی له رۆژی سێشه‌ممه ووتی واشنتن پێشنیاره‌که‌ی له رێگای باڵیۆزخانه‌ی سویسه‌وه که کاروباره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له ئێران به‌رێوه ده‌بات پێشکه‌ش کرد.