سێ کۆمه‌ڵی چالاکوانی سوری ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتیان فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له شه‌وی ڕابردوو زیاتر له 10 هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی گروپی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌ی له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا وه‌کو پایته‌ختی داعشی لێهاتووه.
به‌پـێی چالاکوانان بۆردومانه‌کانی دوێنێ شه‌وی ده‌وروبه‌ری شاری ڕه‌ققه گه‌وره‌ترین هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانان بوون بۆ سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌که‌وێته سه‌ر ڕووباری فورات، له‌وه‌تای له 24 ی مانگی دوازده له هێرشێـکی هاوپه‌یمانان له‌و ناوچه‌یه فڕۆکه‌یه‌کی F16 ی ئوردن که‌وته خوارێ و فڕۆکه‌وانه‌که‌ی ده‌سـتگیرکرا.
کۆمه‌ڵێـکی چالاکوانی دژه داعش که له ژێر ناونیشـانی " ڕه‌ققه به‌بێ ده‌نگی سه‌رده‌بڕدرێت" هه‌واڵی ئه‌و شاره بڵاوده‌کاته‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند هاوپه‌یمانان 13 هێرشی ئاسمانیان له ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره کردووه و ناوچه‌ی فروسیـیه و شوێنی جارانی بنکه‌ی فیرقه‌ی 17 ی له‌شـکری سوریا له نێو ئه‌و شوێنانه بوون که بۆردومان کراون.
هه‌روه‌ها چالاکوانانی کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا و کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی، ڕوودانی هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانیان پـشـتڕاستکرده‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ له باره‌ی زیانه‌کان نازانرێت.