به‌رپرسێکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت ؛ پۆلیسی وڵات وا لێكۆڵینه‌وه له‌و موشه‌که ده‌کات ئه‌وه‌ی له پارێزگای هیلماندی باشوری وڵات کوژرانی به‌لای که‌م 26 که‌س و هه‌روه‌ها برینداربوونی 50 که‌سی لێکه‌وته‌وه . روداوی که‌وتنه‌وه‌ی موشه‌که‌که رۆژی چوار شه‌مه‌ی رابردوو بوه له و ده‌مه‌ی خه‌ڵکان سه‌رگه‌رمی گێرانی ئاهه‌نگێکی زهماوهندبوون . زۆربه‌ی قوربانیانی هێرشه موشه‌کیه‌که ژنان و منداڵان بوون.
به‌رپرسانی پۆلیسی ئه‌فغانی ده‌شڵین؛ واپێده‌چێت موشه‌که‌که له خاڵێکی پشکنێنی سوپای ئه‌فغانی نزیک له شوێنی ئاهه‌نگه‌که وه هاوێژرابێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه کاربه‌ده‌ستانی ئه‌فغانی ئه‌مڕۆ ته‌واوی به‌رپرسیارێتی ئاسایشی وڵات ده‌گرنه ده‌ست و به‌وجۆره کۆتایی به ئه‌رکی شه‌ره‌وانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاو هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان دێت. به‌ڵام نزیکه‌ی 12 هه‌زار له سه‌ربازانی ئه‌مریکای و ناتۆ له ئه‌فغانستاندا ده‌مێننه‌وه وئه‌رکی مهشقو راهێنان پێکردن و ئامۆژگاری کردنی هێزه‌کانی سوپا‌و پۆلیسی ئهنفغانی ده‌گرنه ئه‌سۆ.
چه‌کدارانی تالیبان ده‌ڵین له‌م جه‌نگه ته‌مه‌ن 13 ساڵییه‌دا سه‌رکه‌وتنیان به‌سه‌ر خۆرئاوا و له‌شکری ئه‌فغانیدا تۆمار کردوه.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه؛ له م جه‌نگه‌دا نزیکه‌ی 3 هه‌زارو 500 سه‌ربازی بیانی کوژراون که پتر له 2200 یان سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریکای بوون.
وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌فغانستانی داگیر کرد له پێناو روخاندنی حکومه‌تی تالیبان ئه‌وه‌ی په‌نای پلاندارێژه‌رانی هێرشه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ری کرانه سه‌ر ئه‌مریکای دابوو