هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئسته‌نبوڵ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی سێ ڕۆژی ده‌سـتپـێـکردووه به مه‌به‌سـتی تاووتوێکردنی ڕه‌وشی وڵاته‌که‌یان و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێـکی نوێ بۆ هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت یه‌ک له‌و بابه‌ته سه‌ره‌کیـیانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌کاندا وتووێژی له‌سه‌ر ده‌که‌ن پـێشنیاره‌که‌ی ڕووسیایه بۆ سـازکردنی وتووێژ له نێوان لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و حکومه‌تی ئه‌سه‌د.
ڕووسیا له سه‌ره‌تای مانگی دوازده ڕایگه‌یاند که خوازیاره له 20 ی مانگی یه‌ک وتووێژی ئاشـتی بۆ قه‌یرانی سوریا له مۆسـکۆ سـازبکات به به‌شـداری لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و حکومه‌ت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته 28 که‌سی نێو ئۆپـۆزسیۆنی سوریای بانگهێشـتکردووه، له‌وانه هادی به‌حره سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب و عه‌بدول باست سه‌یدا هه‌ردوو سه‌رۆکی پـێشـووی ئۆپـۆزسیۆن.
له ئۆپـۆزسیۆنی ناوخۆی سوریاش حه‌سه‌ن عه‌بدولعه‌زیم و عارف ده‌لیله و فاتح جاموس بانگهێشـتکراون له‌گه‌ڵ قه‌دری جه‌میل جێـگری پـێشـووی سه‌رۆک وه‌زیری سوریا که له سـاڵی 2013 وه له پـۆسته‌که‌ی لادرا، به‌ڵام په‌یوه‌ندیـیه‌کی باشی له‌گه‌ڵ ڕووسیادا هه‌یه.