هێزه‌کانی پۆلیس له عه‌ره‌بستانی سعودی پیاوێکیان ده‌ستگیر کردوه و بڕوا ده‌کرێت ئه‌م که‌سه سه‌ر به‌و گروپه شیعه‌یه بێت ئه‌وه‌ی ئۆباڵی هاندان بۆ ئه‌نجامدانی کاری ناره‌زایی و خولقاندنی پشێویی له پارێزگای خۆرهه‌ڵاتی نائارامی ئه‌و وڵاته ده‌خرێته ئه‌ستۆی.
له‌و باره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی نێوخۆی شانشینی سعودی ئه‌مرۆ رایگه‌یاند که" مونته‌زه‌ر عه‌لی سالح " دوێنێ له گوندی عه‌وامیه‌ی شیعه نشین ده‌ستگیرکرا. گوندی ناوبراو له ساڵی 2011 وه چه‌قی گرژی ونائارمی بوه و داوای ئه‌نجامدانی چاکسازی دیموکراتیانه‌یانه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها کوتایهێنان به‌سیاسه‌تی فه‌رق وجودایکردن له لایه‌ن حکومرانی شاهانه‌ی سونه ی سعودی.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه مونته‌زه‌ر عه‌لی سالح یه‌کێکه له کۆی ئه‌و 23 که‌سه‌ی شانشینی سعودی به کارکردن بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌جندای ده‌ره‌کی له نێو سعودیه‌دا تۆمه‌تباری کردوون . مه‌به‌ستی سعودیه له زاره‌وه‌ی کارنامه‌ی ده‌ره‌کی ئاماژه‌یه‌که بۆ ئێران. ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودی ده‌ڵین ئێران هانی خولقاندنی نائارامی له نێوان هاوڵاتیانی شیعه‌ی سعودیدا ده‌دات