له‌شکری لوبنان ده‌ڵێت تۆپـبارانی چه‌کدارانی داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ی کردووه له نزیک شـارۆچکه‌یه‌ک له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که و له ئاکامدا ژماره‌یه‌کی لێ کوشتوون و بریندارکردوون.
له‌شـکر له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه گوتی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ی 3 کاژمێر به خه‌سـتی چه‌ند کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری سه‌ر به داعش و به‌ره‌ی نوسره له نزیک شارۆچکه‌ی عرسال تۆپـبارانکردووه و زیانی گیانی پـێ گه‌یاندوون.
له لایه‌کی دیکه‌وه فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا له شه‌وی چوارشه‌ممه‌وه هه‌تا نێوه‌ڕۆی پـێـنجشه‌ممه چه‌ند جارێـک باشوری عرسالیان بۆردومانکرد که له‌وێ چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان گردبوونه‌ته‌وه. هیچ له باره‌ی زیانه‌کانی ئاکامی ئه‌م هێرشه ئاسمانیـیانه ئاشکرا نه‌بوون.
جێی ئاماژه‌یه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌شـکری لوبنان هێزی زیاتری له ده‌وروبه‌ری عرسال کۆکردووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی زانیاری پـێـگهیشـت که داعش به نیازی جموجۆڵه له‌و ناوچه‌یه‌دا.
داعش و به‌ره‌ی نوسره بۆ ماوه‌ی 5 مانگ ده‌بێت نزیکه‌ی 25 سه‌ربازی لوبنانیـیان ده‌سـتگیرکردووه.