ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت پـیاوێـکی پاکسـتانی که به تاوانی هێنانی مادده‌ی هێرۆینی هۆشبه‌ر بۆ وڵاته‌که‌یان حوکمی ئیعدام درابوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڕیاره‌که‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێکراوه و سه‌ریان به شمشێر په‌ڕاندووه. به‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ له سعودیـیه سه‌ریان په‌ڕێنراوه گه‌یشتووه‌ته 83 که‌س.
ڕێـکخراوی لیبوردنی نێوده‌وڵه‌تی Amnesty International ده‌ڵێت سعودیـیه یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین حوکمی ئیعدامی تیادا جێبه‌جێ ده‌کرێت. ده‌شڵێت له هه‌ردوو ساڵی 2013 و 2012 له‌و وڵاته 79 که‌س ئیعدام کراون و له 2011 و 2010 82 که‌س و له 2009 69 که‌س. واته ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ساڵی 2014 ئیعدام کراون له هه‌موو ئه‌و پـێـنج سـاڵه‌ی ڕابردوو زیاتر بووه.