هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا له پاش سێ ڕۆژ له کۆبوونه‌وه له شاری ئسته‌نبوڵی تورکیا شه‌وی یه‌کشه‌ممه خالید خۆجه‌ی وه‌کو سه‌رۆکی نوێی خۆی هه‌ڵبژارد.
خۆجه‌ی ته‌مه‌ن 50 سـاڵ که شوێنی هادی ئه‌لبه‌حره ده‌گرێته‌وه له هه‌ڵبژاردنێـکی نێو دانیشتنێـکی داخراوی هاوبه‌ندیـیه‌که‌دا 56 ده‌نگی هێنا له کۆی 106 ده‌نگ که به‌شـداریـیان له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کردبوو. ڕکابه‌ره سه‌ره‌کیـیه‌که‌ی نه‌سر ئه‌لحه‌ریری که له کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمنه 50 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا.
خۆجه له دایکبووی دیمه‌شقی پایته‌خته و جگه له‌وه‌ی کارداری ده‌کات پـزیشکیشه.
ناوبراو هه‌ردوو قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی خوێندنی له دیمه‌شق ته‌واوکردووه و پاشان به‌ره‌و لیبیا ڕۆیشتووه و سـاڵی 1985 له شاری ئاوبار‌ی خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واوکردووه و دواتر به‌ره‌و تورکیا ڕۆیشـتووه و له‌وێ زانسته سیاسیـیه‌کانی له زانکۆی ئسته‌نبوڵ خوێندووه و پاشان له سـاڵی 1994 کۆلێژی پـزیشکی له زانکۆی ئزمیر ته‌واوکردووه.
جێی ئاماژه‌یه خالید خۆجه ده‌زگای "منبر التضامن مع الشعب السوري" دامه‌زراندووه و یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی سوریا و هه‌روه‌ها هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش نوێنه‌ری هاوبه‌ندی بووه له تورکیا.
هاوبه‌ندیـیه‌که که له 111 ئه‌ندام پـێکهاتووه، له کۆبوونه‌وه‌کانیدا له ئسته‌نبوڵ سـکرتێرێـکی گشـتی نوێ و جێـگری سه‌رۆکیشی بۆخۆی هه‌ڵبژارد.
یه‌حیا مه‌کته‌بی به سـکرتێری گشـتی هه‌ڵبژێردراوه و شوێنی نه‌سر ئه‌لحه‌ریری ده‌گرێته‌وه و هیشام مه‌روه به جێـگری سه‌رۆکی هاوبه‌ندیـیه‌که هه‌ڵبژێردراوه.
هاوبه‌ندیـیه‌که ده‌ڵێت پـۆستی جێـگرێـکی سه‌رۆک که بۆ کورد دانراوه که‌سی بۆ هه‌ڵنه‌بژێردراوه، چونکه گرووپی کوردی له هاوبه‌ندیـیه‌که هیچ که‌سی بۆ ئه‌و پـۆسته کاندید نه‌کردووه.