سیناتۆر هاری ڕید ڕێبه‌ری دیموکراته‌کان له ئه‌نجومه‌نی سینات به‌هۆی وه‌رزشه‌وه ده‌موچاوی زیانی پـێگه‌یشتووه و چه‌ند په‌راسوویه‌کی شکاوه.
ئۆفیسه‌که‌ی ڕۆژی هه‌ینی له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند هاری ڕید ئێواره‌ی دوێنێ له‌و ده‌مه‌ی به ئامێرێـک وه‌رزشی ده‌کرد، لاستیکێـکی ئامێره‌که ده‌رچووه و به‌ر ده‌موچاوی که‌وتووه و وایکردووه بکه‌وێت به زه‌ویدا و له ئاکامدا لای چاوی ڕاستی برینداربووه و چه‌ند په‌راسوویه‌کی شکاوه.
هاری ڕیدی ته‌مه‌ن 75 سـاڵ که بۆ پشـووی سه‌ری ساڵ له ماڵه‌که‌ی خۆی بوو له ناوچه‌ی هێندرسنی شـاری لاسڤێگاسی ویلایه‌تی نیڤادا، بۆ نه‌خۆشـخانه‌ی شاره‌که‌ی ڕه‌وانه‌کرا.
پـزیشکه‌کان گوتیان زیانی زۆر گه‌وره‌ی پـێنهگهیشتووه، بۆیه هه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌ینێرنه‌وه ماڵێ. هه‌روه‌ها ئاده‌م جێنتلسن گوته‌بێژه‌که‌ی ئه‌ویش گوتی هاری ڕید ڕۆژی دووشه‌ممه ده‌گه‌ڕێته‌وه واشنتنی پایته‌خت و بۆ سێشه‌ممه له ئۆفیسه‌که‌ی ده‌بێت.