کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌نده‌نوسیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه زیاتر له 40 ته‌رمی سه‌رنشینانی فڕۆکه‌که‌ی هێڵی ئاسمانی ئێر ئاسیا له ده‌ریای جاڤا ده‌رهێنراونه‌ته‌وه له پاش دوو ڕۆژ له که‌وتنی فڕۆکه‌که.
که‌ناڵه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌کانی ئه‌نده‌نوسیا نیشـانیان دا چۆن فڕۆکه‌یه‌کی هه‌لیکۆپته‌ر له ده‌ریای جاڤا له دوری نزیکه‌ی 160 کیلۆمه‌تر له که‌ناره‌کانی ڕۆژئاوای دورگه‌ی بۆرنیۆ ته‌رمه‌کانی ده‌رده‌هێنایه‌وه.
هه‌تا ئێسـتا هیچ کام له سه‌رنشینانی فڕۆکه‌که به زیندویی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌مه‌ریکا که‌شتی جه‌نگی USS Sampson بۆ شوێنی که‌وتنی فڕۆکه‌که ناردووه تاوه‌کو یارمه‌تی بدات له هه‌وڵه‌کانی گه‌ڕان و پشـکنیندا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌نده‌نوسیا و ئوسترالیا و مالیزیا و سنگافۆر و کۆریای باشور به نزیکه‌ی 30 که‌شتی و 21 فڕۆکه به‌شداریـیان له هه‌ڵه‌کانی پشـکنین کرد.