ناوه‌ندی هێزی ئه‌رکی هاوبه‌شی دژی داعش له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانان له ڕۆژی چوارشه‌ممه 29 هێرشی ئاسـمانیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له سوریا و عێراقدا.
له به‌یانـنامه‌که‌دا هاتووه 17 هێرشیان له سوریا کراون له نزیک هه‌ریه‌ک له شاری کۆبانی و ڕه‌ققه و دێرزور. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات له‌و هێرشانه بۆردومانی چه‌کدارانی داعش کراون له‌گه‌ڵ ئه‌و بینایانه‌ی ده‌سـتیان به‌سه‌ریاندا گرتووه.
له عێراقیش 12 هێرشی ئاسمانی له دژی داعش کراون له نزیک شاری موسڵ و شه‌نگال و فه‌للوجه.
له هێرشه‌کاندا فڕۆکه‌ی گه‌وره‌ی بۆمب هاوێژ و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانیش به‌کارهێنراون.