کۆمیته‌یه‌کی یاسادانه‌رانی به‌ریتانیا له ڕاپـۆرتێـکیدا ده‌ڵێت پـێویسته وڵاته‌که‌ی ڕۆڵێـکی زیاتر بـبینێت له شه‌ڕی دژی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی
بڕیاره جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه له میۆنیخ چاویان بهیهکتربکهوێت بۆ دانوستاندن سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران
شا عه‌بدوڵڵای ئوردون به‌ڵێنی دا به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێکی سه‌خت دژ به گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، داوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی ئه‌و گروپه فڕۆکه‌وانی ئوردونی مه‌عاز ئهلکهساسبهیان له قه‌فه‌زیکدا به زیندویی سووتاند
لیژنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ داکۆکیکردن له منداڵان ده‌ڵێت چه‌کدارانی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) منداڵانی عێراقی وه‌کو کۆیله له بازاڕه‌کان فرۆشتووه و نه‌وجه‌وانانی له خاچ داوه و به زیندوویی سووتاندونی
حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا پـرۆژه بڕیارێـکی په‌سه‌ندکردووه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و ئیسلامیـیه توندڕه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له وڵاته‌که‌یه‌وه به‌ره‌و عێراق و سوریا بڕۆن تاوه‌کو شه‌ڕ بۆ گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کانی وه‌کو داعش بکه‌ن
کاربه‌ده‌سـتانی تایوان ده‌ڵێن ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی هێڵی ئاسـمانی ترانس ئاسیای وڵاته‌که‌یان که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پاش هه‌سـتانی له فڕۆکه‌خانه‌ی تایپـێی پایته‌خت که‌وته خوارێ، هه‌تا ئێستا گیان له‌ده‌سـتدانی 25 له سه‌رنشینه‌کانی یه‌کلابووه‌ته‌وه
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن ڕایانگه‌یاند ساجیده ئه‌لڕیشاوی و زیاد کهربولیـیان ئیعدامکردووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی داعش ڤیدیۆی چۆنێتی سووتاندنی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌ی بڵاوکرده‌وه
گروپی تێرۆرسـتی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نیشـانی ده‌دات که چۆن فڕۆکه‌وانه به دیلگیراوه ئوردونیـیهکه مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌ی ته‌مه‌ن 26 سـاڵ ده‌ستووتێنن
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له شاری ئه‌سکه‌نده‌ریـیه‌ی باکوری وڵات که‌سێـک کوژراوه و که‌سێـکی دیکه برینداربووه
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایشی وڵاته‌که‌ی 8 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی کارکردن له تۆڕێـکدا که هه‌ڵده‌سـتێت به په‌یداکردنی که‌سانی شه‌ڕکه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ سوریا تاوه‌کو شه‌ڕ بۆ کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان بکه‌ن
هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پاڵپشـتی هێزی پـێشمه‌رگه و فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا توانیان گوندی شێران که گه‌وره‌ترین گوندی کۆبانییه له ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕزگاربکه‌ن
پـۆلیسی به‌لجیکا ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له سه‌دان که‌سی ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کرد به په‌له چه‌ندین بینایه‌کی چۆڵ بکه‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی که‌سێـکیان به‌دی کرد که به شێوه‌یه‌کی گوماناوی ڕه‌فتاری ده‌کرد
دادگایه‌کی میسر حوکمی ئیعدامی بۆ 183 که‌س ده‌رکرد به تاوانی کوشـتنی 15 ئه‌فسه‌ر و پـۆلیس له بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی نزیک قاهیره له مانگی هه‌شتی سـاڵی 2013
جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کۆبانی ئامانجێکی ستراتیژی و سیمبۆلییه له شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
له تۆکیۆ خه‌ڵک به مۆمی داگیرساوه‌وه شه‌ونخون بوون بۆ ڕێزگرتن له ڕۆژنامه‌وانه ژاپۆنیه‌که کینجی گۆتۆ که پێده‌چێت توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سه‌ریان بڕیبێت.
سه‌رۆکی میسر پێشبینی شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ده‌کات له‌گه‌ڵ توندڕه‌وانی ئیسلامی‌دا پاش ئه‌و زنجیره هێرشه‌ی کرانه سه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کان له نیمچه دوڕگه‌ی سینا.
چه‌کداره‌کانی بۆکۆ حه‌رام هێرشیکی نوێیان کردۆته سه‌ر شاری مایدوگوری، پایته‌ختی هه‌رێمی بۆرنۆ له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی نایجیریا.
کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌زمی ئۆپـۆزسیۆن له ناوچه گوندیـیه‌کانی حه‌له‌ب و باکوری پارێزگای ئیدلیب، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی ئه‌م گرووپه بۆ داگیرکردنی ناوچه‌ی دیکه له باکوری سوریادا
پـۆلیسی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت 2 که‌سی ئه‌مه‌ریکایی له وڵاته‌که‌ی ته‌قه‌یان لێـکراوه و له ئاکامدا یه‌کێـکیان برینداربوون و ئێسـتا حاڵه‌تی ته‌ندروسـتی جێـگیره
ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 58 که‌س کوژراون و زیاتر له 50که‌سیش بریندارن له ئاکامی هێرشیکی بۆمبی گه‌وره بۆسه‌ر حوسه‌ینیه‌یه‌کی که‌مایه‌تی شیعه‌کان.
زیاتر نیشـان بده