پاش چه‌ند مانگێکی شه‌ڕ کردن هێزه کوردیه‌کان به یارمه‌تی هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانانی به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌شێکی زۆری ناوچه سه‌ره‌کیه‌کانی شاری کۆبانی له‌سه‌ر سنوری تورکیا له ده‌ستی توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئازاد ده‌که‌ن.
جان کیری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کۆبانی ئامانجێکی ستراتیژی و سیمبۆلییه له شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا.
له فلیمێکی ڤیدیۆییدا دوو که‌س که ده‌ڵێن ئه‌ندامی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامین باس له‌وه ده‌که‌ن هێرشه ئاسمانیه‌کانی هاوپه‌یمانان به سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هۆکاری سه‌ره‌کی ناچارکردنی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کان بوون بۆ کشانه‌وه له کۆبانی.
ئه‌م دوو توندڕه‌وه له‌و ڤیدیۆیه‌دا جه‌ختیان کردۆته‌وه له‌وه‌ی له ئاینده‌دا هێرشی تر ده‌که‌نه‌وه سه‌ر شاری کۆبانی به شه‌ڕ وێرانبوو.