پـۆلیسی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه ده‌ڵێت 2 که‌سی ئه‌مه‌ریکایی له وڵاته‌که‌ی ته‌قه‌یان لێـکراوه و له ئاکامدا یه‌کێـکیان برینداربوون و ئێسـتا حاڵه‌تی ته‌ندروسـتی جێـگیره.
گوته‌بێژی پـۆلیس گوتی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌و ده‌مه‌ی ئه‌م دوو ئه‌مه‌ریکایی‌یه به ئۆتۆمبیل به ناوچه‌یه‌کی پارێزگای ئه‌لئه‌حسای ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات تێپه‌ڕده‌بوون ته‌قه‌که‌یان لێـکراوه.
هێشـتا ڕوون نیـیه کێ ته‌قه‌که‌ی لێـکردوون و ده‌زگا به‌رپـرسه‌کانی ئه‌و وڵاته له لێـکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیـیه له‌سه‌ر ڕووداوێـکی دیکه‌ی له‌م شێوه‌یه له مانگی ڕابردوو 3 که‌سی لایه‌نگری داعشیان ده‌سـتگیرکرد به تاوانی ته‌قه‌کردن له دانیمارکیـیه‌ک که به ئۆتۆمبیله‌که‌ی به جاده‌یه‌کی ڕیازی پایته‌ختدا تێپه‌ڕده‌بوو. ئه‌م دانیمارکیـیه که کارداری له سعودیـیه ده‌کات له‌و هێرشه‌دا برینداربوو.