کۆمه‌ڵه‌ی سوریا بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێت به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به ئه‌لقاعیده هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌زمی ئۆپـۆزسیۆن له ناوچه گوندیـیه‌کانی حه‌له‌ب و باکوری پارێزگای ئیدلیب، ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌وڵێـکی ئه‌م گرووپه بۆ داگیرکردنی ناوچه‌ی دیکه له باکوری سوریادا.
کۆمه‌ڵه‌که له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی ڕۆژی هه‌ینی شه‌ڕه‌کان له ده‌وروبه‌ری گوندی کهفرنوران و موهه‌ندسین و شێخ عه‌لی له ناوچه گوندیـیه‌کانی حه‌له‌ب ڕوویانداوه و پاشـان ناوچه‌کانی باکوری پارێزگای ئیدلیبی گرتووه‌ته‌وه.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری گوتی پـێـکدادانه‌که له ڕۆژی پـێنچشهممهوه ده‌سـتیپـێـکرد، کاتێـک چه‌کدارانی به‌ره‌ی نوسره هێرشیان کرده سه‌ر باره‌گای فه‌وجی 111 له ناوچه گوندیـیه‌کانی حه‌له‌ب. گوتیشی ئه‌و باره‌گایه له کۆتایـیه‌کانی سـاڵی 2012 وه له‌شـکری سوریا له‌ده‌سـتی داوه، به‌ڵام له شه‌ڕه‌که‌ی پـێـنجشه‌ممه به‌ره‌ی نوسره توانی ده‌سـتی به‌سه‌ردابگرێت و ژماره‌یه‌ک له چه‌کدارانی بزوتنه‌وه‌ی حه‌زمیش ده‌سـتگیربکات.
سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه، بزوتنه‌وه‌ی حه‌زم که ڕۆژئاوا پشـتیوانی لێده‌کات، به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌رکرد و تیایدا به توندی سه‌رزه‌نشتی به‌ره‌ی نوسره‌ی کرد و گوتویه‌تی هه‌تا دوا دڵۆپه‌ی خوێنیان به‌رگری له خۆیان ده‌که‌ن.