ڕێکخراوێکی هاوسۆزی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له میسر ده‌ڵێت به‌رپرسه له‌و زنجیره هێرشه‌ی ڕۆژی 5 شه‌ممه کراونه‌ته سه‌ر هێزه ئاسایشیه‌کان له نیمچه دوڕگه‌ی سینا.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ربێت و یه‌کلا بـبێته‌وه ده‌وڵه‌تی تورکیا کۆمه‌ڵ کوژی له دژی ئهرمینیـیهکان ئه‌نجام داوه، ئه‌وا تورکیا باجه‌که‌ی ده‌دات
ده‌سه‌ڵاتدارانی بولگاریا که‌سێـکی فهڕهنسیـیان ڕاده‌سـتی فه‌ڕه‌نسا کرد که له‌سه‌ر هێرشه‌کانی پاریس فه‌رمانی ده‌سـتگیرکردنی بۆ ده‌رچووه
وتووێژی دوو ڕۆژه‌ی مۆسـکۆی نێوان حکومه‌ت و هه‌ندێـک له لایه‌نه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه کۆتایی‌پـێهات بێ ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامێـک بگات، به‌ڵام بڕیاردراوه له ئاینده وتووێژی زیاتر ئه‌نجام بدرێت
کاربه‌ده‌سـتێـکی ئه‌فغانی ده‌ڵێت له پارێزگای له‌غمانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات خۆکوژێـک له نێو ڕێوڕه‌سمێـکی به‌خاکسپاردندا خۆی ته‌قاندووه و له ئاکامدا 16 که‌س کوژراون و 39 که‌سی دیکه برینداربوون
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئێران له پشـت هێرشه‌که‌ی حزبوڵڵایه، ئه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ناوچه‌یه‌کی سنووری وڵاته‌که‌ی له‌گه‌ڵ لوبنان به موشه‌کی دژه زرێـپۆش کردیـیه سه‌ر هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکری ئیسرائیل و له ئاکامدا ئه‌فسه‌ر و سه‌ربازێـکی ئیسرائیلی کوژران
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران که‌سێـکی نوێی ده‌سـتنیشانکردووه بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردنی وڵاته‌که‌ی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده نه‌بوو ڤیزا به‌و که‌سه بدات که سـاڵی ڕابردوو ئێران بۆ ئه‌و پـۆسته ده‌ستنیشـانی کردبوو
مه‌حمود به‌رخودان فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی یه‌په‌گه له کۆبانی ده‌ڵێت ئه‌و به‌رگریـیه مێژویـیه‌ی له‌م شاره‌دا له دژی دوژمنێـکی دڕنده‌ی وه‌کو داعش کرا له‌سه‌ر بنه‌مای تێـکۆشـان و خه‌باتی مرۆڤایه‌تیـیه
ئه‌نوه‌ر موسلیم سه‌رۆکی ده‌سـته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنی کۆبانی جارێـکی دیکه پـێرۆزبایی له گه‌لی کورد و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا کرد به بۆنه‌ی ڕزگارکردنی ته‌واوی شاری کۆبانی له چه‌کدارانی داعش
حزبوڵڵای لوبنان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه موشه‌کێـکی دژه زرێپـۆشی گرتووه‌ته ژماره‌یه‌ک ئۆتۆمبیلی له‌شکری ئیسرائیل له ناوچه‌ی ناسراو به مه‌زارع شه‌بعا له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئیسرائیل له نزیک سنووری لوبنان، له ئاکامدا 2 سه‌ربازی ئیسرائیلی گیانیان له‌ده‌سـتداوه و 17 سه‌ربازی دیکه برینداربوون
حکومه‌تی ئوردن ئاماده‌یی خۆی ڕاگه‌یاند بۆ ئازادکردنی ژنێـکی تێرۆرسـتی عێراقی له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه ئوردنیـیهکهی لای داعش ده‌سـتگیرکراوه
پـۆلیسی فه‌ڕه‌نسا و به‌لجیکا له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێـکیاندا بۆ هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی شانه‌یه‌ک که خه‌ڵـکی بۆ گروپه تێرۆرسـتیـیه‌کانی سوریا په‌یدا ده‌کات، 8 که‌سیان ده‌سـتگیرکرد
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ڕۆژی سێشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی شاندێـکی گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکا گه‌یشـته ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه به مه‌به‌سـتی گه‌یاندنی سه‌ره‌خۆشی خۆی و گه‌لی ئه‌مه‌ریکا به بۆنه‌ی کۆچی دوایی شا عه‌بدوڵڵا بن عه‌بدولعه‌زیز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کانتۆنی کابۆنی ڕۆژی سێشه‌ممه به فه‌رمی ڕزگارکردنی شاره‌که‌یان له ده‌سـتی چه‌کدارانی داعش ڕاگه‌یاند
کاربه‌ده‌سـتان له لیبیا ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هه‌ڵیان کوتاوه‌ته سه‌ر ئوتێلی کۆرنثیا له ته‌رابلوسی پایته‌خت و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 5 که‌سی بیانی و 3 پاسه‌وان کوژراون
هێزه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه به پاڵپشـتی چه‌کی قورسی پـێشـمه‌رگه و هێرشی ئاسمانی هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا توانیان شاری کۆبانی به ته‌واوی له ده‌ستی چه‌کدارانی داعش ڕزگاربکه‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر هه‌ردوو کوڕی حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی پـێشـووی میسریان ئازادکرد پاش ئه‌وه‌ی دادگای تاوانه‌کانی قاهیره فه‌رمانی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه‌ی دا که پـێشتر له دژیان ده‌رچووبوو
هێزی تایبه‌تی که‌نه‌دا دوو جاری دیکه له دژی چه‌کدارانی داعش له باکوری عێراق به‌شه‌ڕهاتوون، به‌ڵام حکومه‌تی که‌نه‌دا نکوڵی ده‌کات هێزه‌کانی به‌شـداری شه‌ڕه‌کان بکه‌ن
له‌شکری پاکستان ده‌ڵێت بۆردومانی شوێنی گومانباره‌کانی توندڕه‌وانی له ناوچه‌ی عه‌شره‌ته‌کان له باکوری وه‌زیرستان کردووه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکی تورکیا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گه‌یشته مه‌گادیشۆ پایته‌ختی سۆماڵیا.
زیاتر نیشـان بده