کۆمیته‌یه‌کی یاسادانه‌رانی به‌ریتانیا له ڕاپـۆرتێـکیدا ده‌ڵێت پـێویسته وڵاته‌که‌ی ڕۆڵێـکی زیاتر بـبینێت له شه‌ڕی دژی گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
کۆمیته‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌و ڕاپـۆرته‌که‌ی که ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، باس له‌وه ده‌کات به‌ریتانیا به‌و شاره‌زایی و توانایه‌ی هه‌یه‌تی ده‌توانێت پشـتیوانی له هێزه‌کانی عێراق بکات، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له ئێسـتادا به‌دی ده‌کرێت به‌ریتانیا ڕۆڵێـکی به‌رچاو نابینێت.
پاشان کۆمیته‌که ڕه‌خنه‌ی له کاربه‌ده‌سـتانی به‌ریتانیا گرتووه له‌وه‌ی شـکستیان هێناوه له ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕۆڵی وڵاته‌که‌یان له عێراقدا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و تێبینیـیانه کۆمیته‌که داوای ڕه‌وانه‌کردنی هێزی شه‌ڕکه‌ری به‌ریتانی نه‌کردووه، به‌ڵام له حکومه‌تی به‌ریتانیای خواستووه یارمه‌تی عێراق بدات له ڕێگه‌ی به‌شـداریکردن له مه‌شقپـێـکردنی هێزه‌کان و پشـتیوانی سیاسی و هه‌واڵگری، وه هه‌روه‌ها ئاماده‌کاری بکات بۆ زیادکردنی ئاسـتی پشـتیوانی هێزی ئاسمانی بۆ هێزه‌کانی عێراق.