حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا پـرۆژه بڕیارێـکی په‌سه‌ندکردووه بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و ئیسلامیـیه توندڕه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له وڵاته‌که‌یه‌وه به‌ره‌و عێراق و سوریا بڕۆن تاوه‌کو شه‌ڕ بۆ گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کانی وه‌کو داعش بکه‌ن.
شتیڤن زایبرت گوته‌بێژی ڕواێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێرکل گوتی ئه‌م پـرۆژه بڕیاره له دوای په‌سه‌ندکردنی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، وه‌ها ده‌کات ئه‌ڵمانیا بـبێته دووه‌م وڵاتی یه‌کێتی ئه‌وروپا له پاش فه‌ڕه‌نسا له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی توند له دژی ئه‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵی په‌یوه‌ندی به گرووپه تێرۆرستیـیه‌کانه‌وه ده‌ده‌ن.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سـاڵی ڕابردوو له بڕیارێـکیدا داوای له وڵاتان کرد ڕێوشوێنی توند بگرنه‌به‌ر بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و که‌سانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندی به گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کانه‌وه بکه‌ن.
ده‌زگا ئاسایشیـیه‌کانی ئه‌ڵمانیا مه‌زه‌نده ده‌که‌ن نزیکه‌ی 600 که‌س له ئه‌ڵمانیاوه په‌یوه‌ندیـیان به داعش و گرووپه تێرۆرسـتیـیه‌کانی دیکه‌ی ناو سوریا و عێراق کربێت. ژماره‌یه‌ک له‌و که‌سانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه دراونه‌ته دادگا و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت که‌سانی دیکه‌ش دادگایی بکرێن.