گروپی تێرۆرسـتی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ڤیدیۆیه‌کی بڵاوکردووه‌ته‌وه و تیایدا نیشـانی ده‌دات که چۆن فڕۆکه‌وانه به دیلگیراوه ئوردونیـیه‌که مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌ی ته‌مه‌ن 26 سـاڵ ده‌ستووتێنن.
حکومه‌تی ئوردون هه‌واڵه‌که‌ی پشـتڕاستکرده‌وه و به‌ڵێنی دا کاردانه‌وه‌یه‌کی توندی له به‌رامبه‌ریدا هه‌بێت.
براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا کوشتنه‌که‌ی به توندی سه‌رزه‌نشتکرد و گوتی ئه‌مه‌ش نمونه‌یه‌کی دیکه بۆ ئاسـتی دڕه‌نده‌یه‌تی ئه‌م گرووپه، گوتیشی هاوپه‌یمانێتی دژه داعش به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵه‌کانی دوو هێنده لێده‌کات له دژی ئه‌م گرووپه له عێراق و سوریا.
جێی ئاماژه‌یه مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه له 24 ی مانگی دوازده‌وه به دیلی گیراوه کاتێـک له هێرشێـکی ئاسـمانی فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر شوێنێـکی داعش له نزیک شـاری ڕه‌ققه فڕۆکه‌که‌ی که‌وته خوارێ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن و که‌سوکاری فڕۆکه‌وانه‌که هه‌وڵێـکی زۆریان دا بۆ ئازادکردنی، به‌ڵام هیچ ئه‌نجامێـکی نه‌بوو.