کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـک له شاری ئه‌سکه‌نده‌ریـیه‌ی باکوری وڵات که‌سێـک کوژراوه و که‌سێـکی دیکه برینداربووه، هاوکات ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی له فڕۆکه‌خانه‌ی قاهیره گیراوه‌ته‌به‌ر پاش ئه‌وه‌ی پـۆلیس دوو بۆمبی له فڕۆکه‌خانه‌که‌دا دۆزیـیه‌وه.
پـۆلیسی میسر ڕایگه‌یاند بۆمبه‌کانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له فڕۆکه‌خانه‌ی قاهیره دۆزرانه‌ته‌وه، یه‌کێـکیان له پاڵ دیواری یه‌ک له هۆڵه‌کانی فڕۆکه‌خانه‌که چێنرابوو و ئه‌وی دیکه‌یان له ژێر ئۆتۆمبیلێـکی پـۆلیسدا دانرابوو.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س ده‌سـتگیر نه‌کراوه و له ئێسـتادا ده‌زگا به‌رپـرسه‌کان سه‌یری ڤیدیۆی کامێرا چاودێریـیه‌کان ده‌که‌ن.
له ناوه‌ڕاستی قاهیره‌ش بۆمبێـکی دیکه ته‌قیـیه‌وه و ته‌نها زیانی مادی لێـکه‌وته‌وه.