پـۆلیسی به‌لجیکا ڕۆژی دووشه‌ممه داوای له سه‌دان که‌سی ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپا کرد به په‌له چه‌ندین بینایه‌کی چۆڵ بکه‌ن، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی که‌سێـکیان به‌دی کرد که به شێوه‌یه‌کی گوماناوی ڕه‌فتاری ده‌کرد و ئۆتۆمبیلێـکی له نزیک په‌رله‌مان ڕاگرتبوو.
چوار بینای په‌رله‌مانی ئه‌وروپا که ده‌که‌ونه ناوه‌ڕاستی برۆکسلی پایته‌ختی به‌لجیکا چۆڵکران له‌و کاته‌ی ئۆتۆمبیله‌که له لایه‌ن ده‌زگا بهرپـرسهکانهوه دهپشـکنرا.
پـۆلیس مه‌ترسی هه‌بوو ئۆتۆمبیله‌که بۆمبڕێژکرابێت، به‌ڵام ته‌نها چه‌کێـکی بێ مۆڵه‌ت و مشارێکی کاره‌بایی تیایدا دۆزرایه‌وه.
به‌پـێی ڕاگه‌یاندنی پـۆلیس که‌سه‌که پـیاوێـکی ته‌مه‌ن 33 سـاڵه و خه‌ڵـکی سلۆڤاکیایه و ئێسـتا ده‌سـتگیرکراوه به تاوانی دروسـتکردنی مه‌ترسی ئه‌نجامدانی هێرش به چه‌که‌وه.
پـۆلیس ده‌ڵێت پـیاوه‌که ویستویه‌تی چاوی بکه‌وێت به سه‌رۆکی په‌رله‌مان. ده‌شڵێن هیچ ڕه‌فتارێـکی دوژمنکارانه‌ی نیشـان نه‌داوه.
له‌وه‌تای هێرشه‌که‌ی مانگی ڕابردووی پاریس هێزی پـۆلیس له زۆر شـاری سه‌ره‌کی ئه‌وروپا له ئه‌وپه‌ڕی ئامادهباشـیـدان.