کاربه‌ده‌سـتانی تایوان ده‌ڵێن ئه‌و فڕۆکه‌یه‌ی هێڵی ئاسـمانی ترانس ئاسیای وڵاته‌که‌یان که ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له پاش هه‌سـتانی له فڕۆکه‌خانه‌ی تایپـێی پایته‌خت که‌وته خوارێ، هه‌تا ئێستا گیان له‌ده‌سـتدانی 25 له سه‌رنشینه‌کانی یه‌کلابووه‌ته‌وه.
فڕۆکه‌که که له جۆری ATR 72-600 بوو، به 58 که‌سه‌وه به خێرایـیه‌کی زۆر له ئاسمانه‌وه به لاری هاته خوارێ و یه‌ک له باڵه‌کانی به پـردی جاده‌یه‌کی کێشـا و که‌وته نێو ڕووباری کیلوونگی پایته‌خته‌وه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه 15 که‌س ڕزگارکراون و هێشـتا 18 که‌سی دیکه بێ سه‌روشوێنن.
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تایوان په‌یامێـکی فڕۆکه‌وانه‌که‌یان بڵاوکردۆته‌وه که تیایدا سێ جار گوتویه‌تی "مهیدهی" که ئه‌مه‌ش وشه‌یه‌که له فڕۆکه و که‌شـتی به‌کاردێت له کاتێـکدا ده‌که‌وێته حاڵه‌تێـکی مه‌ترسیداره‌وه و داوای به‌هاناچوون ده‌کات.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن پـێده‌چێت فڕۆکه‌وانه‌که پاش ئه‌وه‌ی بۆی یه‌کلابووه‌ته‌وه فڕۆکه‌که ده‌که‌وێت، خۆی هه‌وڵی دابێت به ئاڕاسته‌ی ڕووباره‌که‌ی به‌رێت تاوه‌کو به‌سه‌ر بینا به‌رزه‌کانی شاره‌که‌دا نه‌که‌وێت.