بڕیاره جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌روه‌ی ئێران، ڕۆژی شه‌ممه له میۆنیخ چاویان به‌یه‌کتربکه‌وێت بۆ دانوستاندن سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران.
ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ڕۆژی پێنجشه‌ممه له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستێکی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئاشکراکرا، دوابه‌دوای دوو کۆبوونه‌وه‌ی دیپـلۆماتان سه‌باره‌ت به هه‌مان مه‌سه‌له له مانگی ڕابردوودا.
ئێران و گروپی وڵاته زلهێزه‌کان که بریتین له ئه‌مه‌ریکا ، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ڕووسیا، چین و هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن تا 24 ی مانگی سێ بگه‌نه ڕێکه‌وتنێک وه‌ک به‌شێک له هه‌وڵه‌کانیان که ماوه‌ی ساڵێکه ده‌درێت بۆ وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی ناو‌کی ئێران. و داوا مۆڵه‌تی تا یه‌کی مانگی 7 یان بۆ خۆیان داڕشتووه.
جێی باسه کۆمه‌ڵه‌که‌ی که به P5+1 ده‌ناسرێت ده‌یانه‌وێت ئێران چالاکییه‌کانی ناو‌کی سنوورداربکات و دڵنیا ببن له‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی دروستناکات. ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆگرامی ناو‌کی بۆ کاری ئاشتیانه‌یه و داوا ده‌کات سزاکانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیڕیت که زیانی ئێجگار زۆری به ئابورییه‌که‌ی گه‌یاندووه.