شا عه‌بدوڵڵای ئوردون به‌ڵێنی دا به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێکی سه‌خت دژ به گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، داوای ئه‌وه‌ی چه‌کدارانی ئه‌و گروپه فڕۆکه‌وانی ئوردونی مه‌عاز ئه‌لکه‌ساسبه‌یان له قه‌فه‌زیکدا به زیندویی سووتاند و ڤیدیۆی کوشتنه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه.
دیمه‌نی ڤیدیۆکه بۆته مایه‌ی تۆڕه‌بوون له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که.
ڕۆژی چوارشه‌ممه شا عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی له‌شکری وڵاته‌که‌یدا تاووتوی دوا پـێشـهاته‌کانی کرد، داوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ واشنتن بڕی. ئوردون به‌شێکه له هاوپه‌یمانی له‌شکری به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا که ماوه‌ی پێنج مانگه بۆردومانی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات له سوریا و عێراق.
شا عه‌بدڵڵا له وتارێکدا گو‌تی ئۆردون شه‌ڕی بنه‌ماکان دژ به گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هه‌ڵده‌گیرسێنێت. گوتیشی کاردانه‌وه‌ی ئوردون به‌رامبه‌ر به کوشتنی فڕۆکه‌وانه‌که توندده‌بێت، چونکه ئه‌و ڕێکخراوه تێروریستییه نه‌ک به ته‌نها شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌کات به‌ڵکو شه‌ڕ دژ به ئیسلام و به‌ها پیرۆزه‌کانی ده‌کات.
شا عه‌بدوڵڵا به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی زۆر به توندی و له ناو جه‌رگه‌ی شوێنه‌کانی داعش بدات.