وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت هێزه‌کانی پـۆلیس و ئاسایشی وڵاته‌که‌ی 8 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه به تاوانی کارکردن له تۆڕێـکدا که هه‌ڵده‌سـتێت به په‌یداکردنی که‌سانی شه‌ڕکه‌ر و پاشان ڕه‌وانه‌کردنیان بۆ سوریا تاوه‌کو شه‌ڕ بۆ کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان بکه‌ن.
بێرنارد کازێنوڤ وه‌زیری ناوخۆ هه‌واڵه‌که‌ی بۆ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاند ئاشـکراکرد و گوتی ئه‌و گومانبارانه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی پاریس و شاری لیۆن ده‌سـتگیرکران. گوتیشی ئه‌و که‌سانه په‌یوه‌ندیـیان به هێرشه‌کانی 7 و 9 ی مانگی یه‌که‌وه نیـیه.
ده‌سـتگیرکراوه‌کان له لایه‌ن کاربه‌ده‌سـتانی دژه تێرۆره‌وه لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
له‌وه‌تای له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه فه‌ڕه‌نسا دووچاری ئه‌و هێرشه تێرۆرسـتیـیانه بوو که به‌هۆیانه‌وه 20 که‌س کوژران، ئه‌و وڵاته له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدایه و هه‌موو ڕێوشوێنێـکی پـێویست له دژی توندڕه‌وه‌کان ده‌گرێته‌به‌ر.
فه‌ڕه‌نسا یه‌کێـکه له‌و وڵاتانه‌ی که به سه‌دان که‌سی توندڕه‌وی ئیسلامی لێوه‌ی په‌یوه‌ندیـیان به داعشه‌وه کردووه له سوریا و عێراق.