ده‌سه‌ڵاتدارانی پاکستان ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 58 که‌س کوژراون و زیاتر له 50 که‌سیش بریندارن له ئاکامی هێرشێکی بۆمبی گه‌وره بۆسه‌ر حوسه‌ینیه‌یه‌کی که‌مایه‌تی شیعه‌کان.
ئه‌م هێرشه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌که ده‌ڵێن هاوکاتی نوێژی هه‌ینی بووه، له ناوچه‌ی لاکیدار له هه‌رێمی شیکارپور، که 470 کیلۆمه‌تر له شاری که‌راچی بهندهریهوه دووه‌ره.
سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن زۆربه‌ی برینداره‌کان له بارێکی خراپی ته‌ندروستیدان و وه‌هاش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌ی کوژراوه‌کان به‌رزببێته‌وه.
ئه‌م هێرشه بۆمبیهی ئه‌مڕۆ هه‌ینی دواترینه له‌و توندوتیژیه ئاینزاییهی له وڵاته‌که‌دا هه‌یه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه. توندڕه‌وانی سوننه زۆر جار هێرشیان کردۆته سه‌ر دامه‌زراوه ئاینیه‌کانی شیعه‌کان که به موسڵمانی ڕاسته‌قینه دایان نانێن.