سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە تەواوی یەکەم هەفتەی لە کۆشـکی سپـی دەسـتپـێدەکات و چاوەڕواندەکرێت لە سەرەتاوە چەندان بڕیاری گرنگ واژووبکات، وەک ئەوەی پـێشتر بەڵێنی دابوو
وتووێژەکانی ئاشتی نێوان حکومەت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان بە سەرپەرشتی ڕووسیا و تورکیا و ئێران دەسـتیـپێـکرد
دۆناڵد ترەمپ وەک 45 هەمین سەرۆکی ئەمەریکا سوێندی سەرۆکایەتی خوارد لەسەر دەستی دادوەری جۆن ڕۆبەرتس سەرۆکی دادگای باڵای ئەمەریکا
براک ئۆباما و میشێلی هاوسەری لە بەردەم دەروازەیەکی کۆشـکی سـپی پـێشوازیان لە دۆناڵد ترەمپ و مڵانیای هاوسەری کرد
دۆناڵد ترەمپ ئەمڕۆ هەینی لە دەرەوەی بینای کۆنگرێس و لە بەردەم سەدان هەزار کەس سوێندی سەرۆکایەتی دەخوات، تاوەکو شوێنی براک ئۆباما بگرێتەوە و بـبێە 45 هەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
سەرۆکی دەزگای زانیاری ناوخۆی ئەڵمانیا دەڵێت داعش کەسانی فێڵباز لە تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی دادەنێت بۆ فریودانی نەوجەوانانی تەمەن 13 یان 14 ساڵ
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ناردنی هێزی لەشکری ئەمەریکا بۆ عێراق یان سوریا بە مەبەستی خێراکردن لە شکستهێنان بە داعش، یارمەتی هاوپەیمانانی ئەمەریکا نادات
کاربەدەسـتانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێن فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی وڵاتەکەیان چەند شوێنێـکی داعشیان لە لیبیا بۆردومانکردووە و لە ئاکامدا دەیان چەکداری داعش کوژراون
بەپـێی میدیاکانی حکومەتی ئێران لە ئاکامی ئاگرگرتن و هەرەسهێنانی بینایەکی 17 نهۆمی لە تاران مەزەندە دەکرێت بە لایەنی کەم 30 کارمەندی ئاگرکوژێنەوە گیانیان لەدەستدابێت
مەراسیمی دەستاودەستکردنی دەسەڵات لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە درێژایی مێژویـیەکەی گرنگیـیەکی تایبەتی خۆی هەیە. هەر لە سەردەمی جۆرج واشنتنەوە کە لە ساڵی 1789 پـۆستی سەرۆکایەتی گرتەدەست
فەرماندەیەکی هێزەکانی عێراق دەڵێت بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵیان بە تەواوی لە داعش ڕزگارکردووە، ئەمەش پاش سێ مانگ لە دەسـتپـێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارەکە
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت هێزەکانی وڵاتەکەی نزیکبوونەتەوە لەوەی بە تەواوی کۆنترۆڵی بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ بکەن و لە ئێستادا دەسـتیانکردووە بە پـێشڕەویـیکردن بە ئاڕاستەی ڕۆژئاوای شارەکەدا
داواکاری گشتی تورکیا داوایکردووە هەردوو هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ دەیان ساڵ زیندانی بکرێن، بە تاوانی پەیوەندی بە پارتی کرێکارانی کوردسـتانەوە (پەکەکە)
ژمارەیەک کاربەدەسـتی پـێشووی ئەمەریکا داوایان لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتووی وڵاتەکە کردووە دەرگای وتووێژبکاتەوە لەگەڵ ڕێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران، ئەوەی هەتا ساڵی 2012 لە نێو لیستی ڕێکخراوە تێرۆرستیـیەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بوو
هێزەکانی ئاسایشی ئەمەریکا هاوسەری هێرشبەری سەر یانە شەوانەکەی ئۆرلاندۆی ویلایەتی فلۆریدایان دەسـتگیرکرد، ئەوەی لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو بووە مایەی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس
وەزارەتی دەرەوەی عومان ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی ڕەوانەکردنی ئەم کەسانە بۆ وڵاتەکەی لەسەر داوای حکومەتی ئەمەریکا بووە بە مەبەستی یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی کێشەی زیندانیکراوانی نێو گوانتانامۆ بەی
گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێن بەشداری لە دانوسـتاندنەکانی ئەستانەی پایتەختی کازاخستان دەکەن، ئەوانەی بڕیارن لە 23 ی ئەم مانگە بە سەرپەرشتی ڕووسیا و تورکیا و ئێران لە نێوان حکومەت و ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەسـتپـێبکەن
هێزەکانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە پـێشڕەوی زیاتریان کردووە لە گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ و لە ئێستادا ناوچەیەکی کەم ماوەتەوە تاوەکو بە تەواوی ئەو بەشەی شارەکە کۆنترۆڵبکەن
ژمارەی قوربانیانی ئاکامی کەوتنی فڕۆکە بارهەڵگرەکەی تورکیا بەسەر گوندێـکی قرغیزستان گەیشتە 37 کەس کە زۆربەیان خەڵکی گوندەکەن
سەرۆکی تورکیا دەڵێت بە ڕوون و ئاشکرایی بە قوبرسی باشور و یۆنانیان گوتووە چاوەڕوان نەبن بەبێ تورکیا بە چارەسەرێـک بۆ مەسەلەی قوبرس بگەن و هەتاهەتایە تورکیا لە قوبرسی باکور دەمێنێتەوە
زیاتر نیشـان بده