Accessibility links

کارتەر دەڵێت لەگەڵ ناردنی هێزی ئەمەریکایی بۆ شەڕی داعش لە عێراق یان سوریا نیـیە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ناردنی هێزی لەشکری ئەمەریکا بۆ عێراق یان سوریا بە مەبەستی خێراکردن لە شکستهێنان بە داعش، یارمەتی هاوپەیمانانی ئەمەریکا نادات.

ئاشتن کارتەر کە ڕۆژێـکی لە پـۆستەکەی ماوە، ئەمڕۆ پـێنجشەممە ئەمەی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ئەسۆشیەتد پـرێس ڕاگەیاند و گوتی بەڵکو بە پـێچەوانەوە ناردنی هێز نەیاری زیاتر بۆ ئەمەریکا دروسـتدەکات و وەها دەکات لەشکری ئەمەریکا خەسڵەتە سەرەکیـیەکانی لەدەسـتبدات، بەڵام گوتیشی پـێی باشە تاووتوێی چۆنیەتی خێراکردن لە شەڕی نەهێشتنی داعشدا بکرێت.

گوتیشی باشترە ڕێگە بدرێت هێزە عێراقی و سوریـیەکان خۆیان شەڕی داعش بکەن و خۆشیان خاوەنی ئەنجامەکەی بن.

ئەم لێداوانەی کارتەر لە کاتێـکدایە ڕۆژی هەینی دەستبەرداری پـۆستەکەی دەبێت، لەو دەمەی دۆناڵد ترەمپ پـۆستی سەرۆکایەتی دەگرێتەدەست. چاوەڕان‌دەکرێت جەنەڕاڵی خانەنشین جێمس ماتس شوێنی کارتەر بگرێتەوە کە ناسراوە بەوەی کەسێـکی ڕەق و توندە.

پـێشتر دۆناڵد ترەمپ لە میانەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن چەند جارێک ئاماژەی کرد کە شیانی هەیە هێزی لەشکری بۆ شەڕی داعش ڕەوانەبکات و زۆر جار ڕەخنەی لە سەرۆک ئۆباما گرتووە لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، دەڵێت ئەم هەنگاوەی ئۆباما وەهای کرد هێز لە چەند بەشێـکی ئەو وڵاتە نەمێنێت و داعش سەرهەڵبدات.

XS
SM
MD
LG