کاربەدەسـتانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێن فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی وڵاتەکەیان چەند شوێنێـکی داعشیان لە لیبیا بۆردومانکردووە و لە ئاکامدا دەیان چەکداری داعش کوژراون.
بەپـێی ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێس کاربەدەسـتەکان گوتویانە شەوی چوارشەممە لەسەر پـێنجشەممە، فڕۆکەی جۆری B-2 ی ئەمەریکایی بۆردەمانی چەند شوێنێـکی داعشیان کردووە، لەوانە بنکەیەکی ئەو گروپە لە ناوچەیەکی بیابانی نزیک شاری سرت لە باکوری وڵاتەکە. ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە نزیکەی 90 چەکداری داعش بە بۆردەمانەکان کوژراون.
هەروەها کاربەدەسـتەکان گوتوویانە هێرشە ئاسمانیـیەکان بە فەرمانی سەرۆک ئۆباما و ڕەزامەندی حکومەتی شەرعی ئەو وڵاتە ئەنجامدراون و لە ئێستادا هەوڵ دەدرێت بزانن هەتا چەند هێرشەکان ئامانجەکانی پـێکاوە.
لە مانگی هەشتی ساڵی ڕابردووەوە ئەمەریکا دەسـتیکردووە بە بۆردومانکردنی داعش لە لیبیا، ئەمەش لە ڕێگەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری یو ئێس ئێس واسەپ USS Wasp کە لە نزیک لیبیا لە دەریای ناوەڕاست جێگیرکراوە.