دادگایەکی هەنگاریا حوکمی 3 سـاڵ زیندانی لەگەڵ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بۆ ئەو ژنە ڕۆژنامەوانە دەکرد کە لە مانگی نۆی ساڵی 2015 لەسەر سنووری نێوان هەنگاریا و سڕبیا پاشقولی لە پەنابەرێـکی سوری گرت و خستی بە زەویدا
چەند فەرماندەیەکی باڵای لەشکری عێراق لە ئۆپـەراسیۆنی موسڵ دەڵێن هێزەکانیان چوونەتە ناو کۆمەڵە بیناکانی زانکۆی موسڵ کە لە شوێنێـکی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتی شارەکەدایە
ئەمەریکا بۆ یەکەم جار سزای بەسەر 18 کاربەدەسـتی باڵای ڕژێمی سوریا سەپاند، ئەمەش لە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە لایەن ڕژێمی سوریا لە دژی خەڵکی سیڤیل لە میانەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە کە بۆ نزیکەی 6 ساڵە بەردەوامە
کۆمەڵەیەکی توێژەر کە ئاماری قوربانیـیەکانی ناو عێراق کۆدەکاتەوە دەڵێت بەهۆی توندوتیژی و ئۆپەراسیۆنی لەشکری، زیاتر لە 16 هەزار کەسی سیڤیل لە ماوەی ساڵی 2016 لەو وڵاتە کوژراون
کاربەدەسـتانی تورکیا ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی بەیانـنامەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لایەن ناوەندی فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا لەسەر تویتەری فەرمی خۆی
سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاوەرەکەی خۆی لە مانهاتنی نیویۆرک، یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە پاش سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ سازکرا، بە ئامادەبوونی نزیکەی 250 ڕۆژنامەوان.
ڕووسیا ڕەتیکردەوە زانیاری خراپی لەسەر ژیانی تایبەتی و دارایی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی داهاتوو ئەمەریکا کۆکردبێتەوە، دەڵێت ئەو ڕاپـۆرتانەی لەم بارەیەوە بڵاوکراونەتەوە دورن لە ڕاستیـیەوە و ئامانجیان تێـکدانی پەیوەندیـیەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتنە
دەوڵەتی ئیمارات ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند 5 لە کارمەندانی وڵاتەکەی لە تەقینەوەکەی دوێنێی نێو بارەگای فەرمانڕەوای پارێزگای قەندەهار لە باشوری ئەفغانسـتان کوژراون
سەرۆک براک ئۆباما ئەمڕۆ سێشەممە دوایـین وتاری خۆی پـێشکەش دەکات وەکو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
بەرپـرسێـکی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) دەڵێت نە ئەوان وەکو ڕێکخراوێـکی سیاسی و نە یەپەگەش وەکو هێزێـکی چەکداری هەتا ئێستا بانگهێشت نەکراون بۆ بەشداریکردن لەو دانوسـتاندنانەی بڕیارە لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوەبچن
سەرچاوەکانی تەندروستی و لەشکری دەڵێن فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سعودیـیە خوێندنگەیەکی سەرەتایـیان لە باکوری یەمەن بۆردومانکردووە و لە ئاکامدا 5 کەس کوژراون کە دووانیان منداڵن
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پشـتڕاستیکردەوە هێزێـکی تایبەتی ئەمەریکا بە هەلیکۆپـتەر لە ناوچەیەکی دێر زوری ڕۆژهەڵاتی سوریا نیشتووەتەوە و ئۆپەراسیۆنێـکی ئەنجامداوە
پەرلەمانی تورکیا لە ئەمڕۆ دووشەممەوە دەسـتیکردووە بە تاووتوێکردنی پـرۆژەی هەموارکردنی دەسـتوری وڵاتەکەیان بە مەبەستی زیادکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی وڵات، ئەمەش پاش ئەوەی کۆمیتەیەکی پەرلەمان پـرۆژەکەی پەسەندکرد
دوو کاربەدەست لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، کەشتیەکی هێزی دەریایی ئەمەریکا تەقەی ئاگادارکردنەوەی بە ئاڕاستەی چەند کەشتیـیەکی جەنگی ئێرانیدا کردووە، کاتێـک لێی نزیکبوونەتەوە
سەرۆکی سوریا دەڵێت حکومەتەکەی ئامادەیە لەو وتووێژانەی ئاشتی، ئەوانەی بڕیارن لە ئەستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوەبچن، دانوستاندن لە بارەی هەموو شتێـکەوە بکات
کەسێـک لە فڕۆکەخانەی لۆدەردێڵ- هۆلیودی نێودەوڵەتی لە ویلایەتی فلۆریدا تەقەی لە خەڵکی کردووە و بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان چەند کەسێـک کوژراون و ژمارەیەک کەسی دیکە برینداربوون
گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت هێزەکانیان توانیویانە قەڵایەکی مێژوویی لە پارێزگای ڕەققە لە ژێر دەسـتی چەکدارانی داعش ڕزگاربکەن
لەشکری ڕووسیا دەڵێت دەسـتیکردووە بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی لە سوریا و لەم زووانەش کەشتیـیە فڕۆکە هەڵگرەکەی لە ناوچەکە دەکێشێتەوە
گەورە کاربەدەستانی زانیاری ئەمەریکا دەڵێن لەو بڕوایەدان دەسەڵاتدارانی باڵای ڕووسیا ڕاستەوخۆ بەرپـرسن هاککردنی کۆمپـیوتەرەکانی کۆمیتەی نیشتیمانی دیموکراتەکان و بردن و بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەکانیان بە مەبەستی دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکان
کاربەدەسـتانی فلپـین دەڵێن هێزەکانی ئاسایشی وڵاتەکەیان ڕێبەری گروپـێـکی ئیسلامیـیان کوشتووە کە هێرشی دژی خەڵکی سیڤیل ئەنجامداوە و بەیعەتی بە داعش دابوو
زیاتر نیشـان بده