ئەردۆغان یەکەم سەرۆکی تورکیایە لە ماوەی شەست ساڵی ڕابردوودا سەردانی ڤاتیکان بکات. پێشتر لە ساڵی 2014 دا هاوکاتی سەردانەکەی بۆ ئەستانبوڵ، پاپا فرانسیس لەگەڵ سەرۆکی تورکیادا کۆبووەوە
دەمڕاستێکی حکومەتی عێراق هەواڵی کەمکردنەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراقدا پشتڕاست دەکاتەوە
هۆڵەندا بە فەرمی بڕیاری دا باڵیۆزی خۆی بۆ تورکیا بکشێنێتەوە، ئەمەش پاش ئەوەی وتووێژەکانی نێوان هەردوو وڵات بۆ ئاسایـیکردنەوەی پەیوەندیـیەکانیان گەیشتنە بنبەست
ئەمەریکا سزای بەسەر 6 کەس و7 کۆمپانیا سەپاندووە کە پەیوەندیـیان بە کاردارێکی لوبنانی سەر بە حزبوڵڵای لوبنان هەیە، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی هەژمونی ئێران لە دەرەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت فایلی ڤیدیۆیی پـێگەیشتووە کە تیایاندا نیشان دەدرێت تەرمی کچە شەڕڤانێکی کورد لە میانەی شەڕی عەفرین لە لایەن ژمارەیەک چەکداری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا سووکایەتی پـێدەکرێت و دەشێوێندرێت
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لەوەتای لە 20 ی مانگی یەکەوە ئۆپەراسیۆنی لەشکری تورکیا بۆ سەر عەفرین دەسـتیپـێکردووە بە لایەنی کەم 280 کەس کوژراون
نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ قەیرانی کۆریای باکور دەڵێت هەموو بژارەکان لە بەردەستدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامە ناوکیـیەکەی کۆریای باکور، بەڵام لە ئێستادا بژاردەی لەشکری بەدور دەزانێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا ناڕەزایی لە بەرامبەر لێدوانەکانی سەرۆکی فەڕەنسا سەبارەت بە لەشکرکێشی ئەنکەرە بۆ سەر عەفرین دەردەبڕێت و دەڵێت نە فەڕەنسا و نە هیچ وڵاتێکی دیکە مافی ئەوەی نیـیە لەم بارەیەوە ئامۆژگاریـیان بکات
ماڵپەڕێکی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە ئێران پـیاوێـکی ئێرانی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمەریکایـشە حوکمی 27 ساڵ زیندانی دراوە و هاوسەرەکەشی 16 ساڵ
جۆزێف کەنەدی ئەندامی دیموکراتی نێو ئەنجومەنی نوێنەران لە شاری فاڵ ڕیڤەری ویلایەتی ماسەچوسێتس وتاری وەڵامدانەوەی پارتەکەی بۆ وتارەکەی سەرۆک ترامپ پـێشکەش کرد
دانۆڵد ترامپ وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا یەکەم وتاری ساڵانەی خۆی شەوی سێشەممە لە کۆنگرێس پـێشکەشکرد و تیایدا سەنگی خستە سەر بابەتە ناوخۆیـیەکانی وڵاتەکە
فەرماندەیەکی لەشکری عێراق دەڵێت ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان دەسـتپـێکردووە لە ناوچە بیابانیـیەکانی باشوری وڵاتەکەیان لە دژی شانە نووستووەکانی داعش
دەسەڵاتدارانی تورکیا 11 ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی پـزیشکانی وڵاتەکەیان دەسـتگیرکرد، ئەمەش پاش ئەوەی کۆمەڵەکە بەیانـنامەیەکی دەرکرد و تیایدا ڕەخنەی لە هەڵگیرساندنی شەڕ گرت
دانۆڵد ترامپ یەکەم وتاری ساڵانەی خۆی وەکو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمشەوی سێشەممە لە کۆنگرێس پـێشکەش دەکات
گەواهیدەران دەڵێن سەرلەنوێ شەڕ و پـێکدادان هەڵگیرساوەتەوە لە نێوان هێزەکانی حکومەتی یەمەن و جوداخوازەکانی باشوری وڵاتەکە لە شاری عەدەن
هێزە سەربازییەکانی تورکیا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی تورکیا وەک دەڵێن کۆنترۆڵی بەرزاییەکی ستراتیژییان کردووە لە درێژەی ئەو هێرشەی پێی ناوەتە دووهەم هەفتەیەوە دژ بە جەنگاوەرانی کورد لە سوریادا
تێرۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی هێرشیان کردۆتە سەر سەربازە پاسەوانەکانی ئەکادیمیای لەشکری لە پایتەختی ئەفغانستان و بەلانی کەم 11 سەرباز لەو هێرشەدا کوژراون
کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن تا ئێستا دەسەڵاتداران 311 کەسیان دەستگیرکردووە وەک دەگوترێت بە تاوانی پڕوپاگەندەکردن بۆ تێرۆریزم لە ڕێی تۆڕەکانی سۆشیال میدیاوە
سەرەک وەزیری ئیسرائیل ئێران گوناهبار دەکات بەوەی دەیەوێت لوبنان بکاتە بنکەیەکی گەورەی موشەکی
سەرۆکی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا دەڵێت وڵاتەکەی هیچ پـلانی نیـیە بۆ کشانەوەی ئەو هێزانەی کە لە نزیک شارۆچکەی مەنبجی باکوری سوریا جێگیری کردوون
زیاتر نیشـان بده