Accessibility links

ژمارەی دەسـتگیرکراوانی نێو ڕەخنەگرانی سەر هێرشی عەفرین لە تورکیا گەیشتە 311 کەس


کاربەدەستانی تورکیا دەڵێن تا ئێستا دەسەڵاتداران 311 کەسیان دەستگیرکردووە وەک دەگوترێت بە تاوانی پڕوپاگەندەکردن بۆ تێرۆریزم لە ڕێی تۆڕەکانی سۆشیال میدیاوە.

ئەوانەی دەستگیرکراون ڕەخنە و ناڕەزایی خۆیانیان نووسیوە بەرامبەر هێرشەکانی لەشکری تورکیا بۆ سەر شاری کورد نشینی عەفرین.

لە ڕاگەیاندێکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەڵێت ئەو گومانبارانە کە بە پشتیوانیکردن لە هێزە کوردییەکانی سوریا گوناهبارکراون لەم هەفتەیەی ڕابردوودا گیراون.

تورکیا، یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە باڵێکی پارتی کرێکارانی کوردستان دادەنێت و بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستیشی ناودێر دەکات.

ڕۆژی 20 ی ئەم مانگی یەکە تورکیا هێرشەکانی خۆی دەستپێکرد بە ناوی "چڵە زەیتون" بۆ سەر شاری عەفرین.

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور، بنکە لە پاریس ڕەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرتووە بەهۆی دەستگیرکردنەکانەوە.

XS
SM
MD
LG