Accessibility links

نێردراوی ئەمەریکا بۆ قەیرانی کۆریای باکور لە ئێستادا بژاردەی لەشکری بەدور دەزانێت


نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ قەیرانی کۆریای باکور دەڵێت هەموو بژارەکان لە بەردەستدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامە ناوکیـیەکەی کۆریای باکور، بەڵام لە ئێستادا بژاردەی لەشکری بەدور دەزانێت.

جۆزێف یون ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپـۆن بە ڕۆژنامەوانانی گوت ئەمەریکا هەوڵ دەدات بە ڕێگەیەکی ئاشتیانە کێشەکە چارەسەربکات، بۆیە هەوڵە دیپـلۆماسیـیەکان باشترین بژاردەی واشنتنە.

بەڵام گوتیشی پـێشتریش گوتویانە هەموو بژاردەکانیان لەبەردەستدایە، لەوانە بژاردەی لەشکریش.

ئەم لێدوانەی جۆزێف یون پاش دوو ڕۆژ دێت لەوەی سەرۆک ترامپ لە وتاری ساڵانەی سەرۆک گوتی هەوڵەکانی کۆریای باکور بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکی ڕەنگە بەم زووانە هەڕەشە بۆ سەر خاکی ئەمەریکا دروستبکات. بەڵێنی دا ڕێگە لەم هەوڵە بگرت.

XS
SM
MD
LG