Accessibility links

سەرەک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت ئێران دەیەوێت لوبنان بکاتە بنکەیەکی موشەکی


سەرەک وەزیری ئیسرائیل ئێران گوناهبار دەکات بەوەی دەیەوێت لوبنان بکاتە بنکەیەکی گەورەی موشەکی.

بەنجامین نەتەنیاهو ئاگاهیشی داوە سەبارەت بە بەرەنجامی نەخوازراو.

ئەم ڕاگەیاندنانەی سەرەک وەزیری ئیسرائیل هاوکات بووە لەگەڵ چوونەکەی بۆ ڕوسیا.

لەم ماوەیەی رابردوودا نەتەنیاهو ژمارەیەک کۆبوونەوەی هەبووە لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیادا سەبارەت بە ڕۆڵ و کاریگەرییەکانی ئێران لە سوریای بە شەڕ وێرانبوو و هەروەهاش لە لوبناندا.

هاوکات لەشکری ئیسرائیلیش ژمارەیەک ئاگاهیدانی سەبارەت بە حزبوڵای لوبنان بڵاوکردۆتەوە کە ئێران پاڵپشتی سەرەکییەتی.

نەتەنیاهۆ دەڵێت لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ پوتن وتووێژ لەسەر هەوڵەکانی ئێران دەکات بۆ هەبوونی لەشکریی لە سوریادا کە ئیسرائیل بە توندی دژی ئەو هەوڵەی تارانە و هەنگاویش دەنێت دژ بەو هەوڵەی ئێران لە سوریادا.

لە فڕۆکەخانە سەرەک وەزیری ئیسرائیل ئەوەشی وتووە کە باسی ئەو هەوڵانەی ئێرانیش دەکات هەتا لوبنان بکاتە بنکەیەکی گەورەی موشەکی دژ بە دەوڵەتی ئیسرائیل.

ئێران دوژمنە سەر سەختەکەی ئیسرائیلە و زۆر جاریش بەنجامین نەتەنیاهو ئاگاهیداوە لەسەر ئەو بوونە لەشکرییەی ئێران لە وڵاتانی دراوسێی ئیسرائیلدا.

XS
SM
MD
LG